له‌سه‌رهێل 61
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
30 ناوەندی سەربە رژێمی ئێران، سوریە و كورەی باكوور ئابڵوقەیان خرایەسەر

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رۆیتێر 4ی خاكەلێوەی 1396 وەزارەتی دەروەی ئەمریكا ئابڵوقەی نوێی دژ بە 30 كەس و ناوەندی سەربە رژێمی ئێران، سوریە و كورەی باكوور بەهۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و قەدەغە كردنی پەرەپێدانی چەك و چۆڵ، سەپاند.

ئەو 30 ناوەند و كەسە لە 10 وەلاتی جیادا چالاكیان هەیە. لەو 30 ناوەند و كەسە 11 بابەتی پێوەندی بە رژێمی ئێرانەوە هەیە كە لە چین و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و كورەی باكوور جێگیرن. ئەوانە كەرەستە و پێداویستی بەرنامەی موشەكی بالستیك بۆ رژێمی ئێران دابین دەكەن و هاوكاری سەربازیان لەگەڵ سوریە و كورەی باكووردا بووە.

ئەو كەسانەی لە پێوەند بە رژێمی ئێران ئابڵوقەیان خراوەتە سەر: جەك كین، جەك وانگ و كارل لی.

ئەو شیركەت و ناوەندانەی لە پێوەند بە رژێمی ئێران ئابڵوقەیان خراوەتە سەر: كۆمپانی ژونگ كێ ئەلەكترۆنیك، دانیاڵ زەنقوا مائویی، یوشیان گونگسی، كۆمپانی هەناردە و هاوردەی نینگبو نیوسەنچری، كۆمپانی شێنژن یاتایدا های ـ تەك، كۆمپانیای كاربون و گرافیت سینوتەك و شیركەتی پیشەسازی ئیسكای رایز.

كۆمپانیای تەجاری "سائێنگ پیل" لە كورەی باكور و شیركەتی "مەبروكە" لە ئیماراتیش بەهۆی پێوەندیان بە رژێمی ئێرانەوە ئابڵوقەیان رخاوەتە سەر.
ڕێکه‌وت: 2017-03-25 00:18:11
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی