له‌سه‌رهێل 37
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پاسدار رۆستەمی قاسمی: لە وەلاتدا 20 ملوێن هەژارمان هەیە

پاسدار رۆستەمی قاسمی: ئەو كەسانەی لافی ئەوەیان لێ دەدا كە لە 100 رۆژدا كێشەی ئابووری چارەسەر دەكەن، تووشی ئالزایمیری سیاسی بوون.

پاسدار رۆستەمی قاسمی وەزیری پێشووی نەوتی رژێم دیانی نا بە دۆخی خراپی ئابووری و هەژاری و بێكار و گوتی:

 20 ملوێن هەژارمان لە وەلاتدا هەیە لە كاتێكدا كارخانەكان لە كار كەوتوون بەڵام كارخانەی هەژاری لە وولاتدا بە باسی كار دەكاو هەژاری بە باشی بەرهەم دەهێنرێ. رەوشی وەلات بەتایبەت لە باری بێكاریەوە لە ئاستی بێزاریدایە.

ناوبراو كە رۆژی شەممە 5ی خاكەلێوە لە گورگان قسەی دەكرد، لە بەرەبەری شانۆی هەڵبژاردنەكان و بەهۆی بگرەوبەردەی تاقمەكانی نێودەسەڵاتدا، هێرشی كردە سەر ئاخوند رۆحانی و وتی: كەسێك كە ئامادەیی وەڵامدانەوە، ریسك و وەرگرتنی بەرپرسایەتی نەبێ نابێ بەرپرسایەتیش وەرگرێ، ژمارەیەك هاتن و وتیان كە ئێمە كێشەكانی وەڵات لە 100 رۆژدا چارەسەر دەكەین، وە ئالزایمیری سیاسیان گرت و وتیان كە هەموو ئابڵوقە مووشەكی و سیاسیەكان لادەبرێن و ئەورۆ دەیان گوت كە ئێمە تەنیا یەك رێگەمان رێك كردوە.

ئەو پاسدارە بە ئیشارە بەوە كە حكومەت یارانەی چەند ملوێن كەسیان بڕی و دەبێ وەڵامدەر بن  كە بۆچی دەڵەین كەسری بوجەمان هەیە، هەروەها ئیعترافی كرد كە قەیرانی بێ باوەڕی، بێ ئەنگیزەیی مان لە وەلاتدا هەیەو ئەوانە لە بابەتە بنەڕەتیەكانی وەلاتم و كەسیش ئامادە نیە بریار وەرگرێ و ریسك بكا و كەسیش ئامادە نیە كە پرسیار لەوانە بكات.
ڕێکه‌وت: 2017-03-27 00:27:24
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی