له‌سه‌رهێل 73
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سكای نیوز: بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەكانی رژێمی ئێران لە كونفرانسی سەرانی

 سكای نیوز هەواڵ دا: چاوەروان دەكرێ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەكانی رژێمی ئێران یەكێك لە مێحوەرەكانی بەیانیەی كۆتایی كونفرانسی سەرانی وەلاتانی عەرەبی لە ئوردون بێ. لە پێشنووسی ئەو بەیانیەدا، دەستێوەردانەكانی رژێمی ئێران لە كاروباری وەلاتانی

 عەرەبی مەحكوم كراوەو ئەو كردەوانە بە پێشێلكردنی قانوونە نێونەتەوەییەكان و بنەمای جیرانەتی و دەسەڵاتداریی وەڵاتان راگەیەندراوە.

نەبیل ئەلعسوم سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەكانی ئێران ناوەندی لێكۆڵینەوەی ناوچە بە سكای نیوزی راگەیاند: رژێمی ئێران یەكێك لە سەرچاوە سەرەكیەكانی هەرەشە بۆ سەر وەلاتانی عەرەبە و هەوڵی دەستێوەردانی زیاتر لە وەڵاتانی عەرەبی دا دەدات، عێراق بە دەرگەی ژئۆپلتیكی نفوزی خۆی دەزانێ‌.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: پرۆژەی ئێران هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عەرەبی و بە قازانجی ئیسراییلە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-03-29 08:48:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی