
ئەورۆ سێ شەممە 15ی خاكەلێوەی 1396، سەعات 9ی سەلەبەیانی كاری كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات (كۆنگرەی شەهیدان) دەستی بە كارەكانی كرد. سەرەتا ئەندامانی كۆنگرە هەر كەسەو بەدانانی چلە گوڵێك لەبەردەم وێنەی شەهیدانی سازمان، رێز و وەفایان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان نیشان داو چوونە ساڵۆنی كۆنگرەكە. لێژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی شەشەم وێرای بەخێرهێنان، وەك رێز و ئەمەك بۆ شەهیدانی رێگەی رزگاری كوردو بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات دەقیقەیەك وەستانیان راگەیاند. پاشان كاری كۆنگرە بە رەسمی دەستی پێكرد. لە دوای راپۆرتی كاری لێژنەی ئامادەكاری، لەلایەن ئەندامانەوە دەنگ لەسەر مەشروعیەتی كونگرە درا. لە پاش ئەوە هەڵبژاردن بۆ بەرێوەبەریی كرنگرەی شەشەم كرا. برگەی یەكەمی كاری كونگرە لەلایەن لیژنەی بەرێوەبەریی كونگرەوە تەرخان كرا بۆ خوێندەوەی پەیامی هێز و لایەنە سیاسیەكان و كەسایەتی و دۆستانی سازمان. لە دوای خوێندنەوەیان كات بۆ قسەو باس لەسەر ئەو پەیام و پێشنیارانە تەرخان كراو بە وردی خرایە بەر باس. پاش ئەو برگەیە نۆبە درا بە راپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی پێشوو، وە لەلایەن بەرێز كاك بابەشێخی حسینیەوە پێشكەش كراو لەدوای خوێندنەوەی، راپۆرتەكە خرایە بەردەم كۆنگرە و بە تێر و تەسەلی باسی لەسەر كرا. لە كۆتایی هاتنی باس و گفتگۆ لەسەر راپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی كاری یەكەم رۆژی كۆنگرەی شەشی سازمان سەعات 10ی شەو كۆتایی پێهات. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





