
دووهەم رۆژی كاری كونگرەی شەشەمی سازمانی خەبات سەعات 9ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 16ی خاكەلێوەی 1396ك خ، بە خوێندەوەی پاشماوەی راپۆرتی سیاسی كۆمیتەی ناوەندی دەستی پێ كرد، لە بەش بە بەشی راپۆرتەكەدا بەتایبەت لە بەشی پێوەند بە كاروباری سازمان ئەندامانی كۆنگرە نەزەر و راو بۆچوونی خۆیان خستە روو و گفتگۆیەكی چر و پر كرا، هەروەها چەندین پرۆژەی گرینگی پێوەندیدار بە رەوتی كار و چالاكی سازمان موناقشە و پەسەند كران و لە كۆتایی دا بە كۆی دەنگ راپۆرتی سیاسی كۆمیتەی ناوەندی بۆ كۆنگرەی شەشەم پەسەند كرا و بووە نەقشە رێگەی سیاسی سازمان بۆ كاری داهاتوو. لە دوای ئەو برگەیە بەشێكی دیكە لە پەیامی كەسایەتی و دۆستانی سازمان خۆێندرانەوە و لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە قسەو باسیان لەسەر كرا. برگەی كۆتایی كاری ئەمرۆ تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە بەرنامە و پەیرەوی نێوخۆیی سازمانی خەبات، بەشی سەرەتا و ئامانجە گشتیەكان خرانە بەرباس و لەلایەن ئەندامانەوە راو سەرنجیان لەسەر دراو خاڵ و بەندەكانی بە پەسەندی ئەندامانی كۆنگرە گەیشت. بەم جۆرە كاری ئەورۆی كۆنگرە سەعات 10ی شەو كۆتایی پێهات و باقی كارەكان دواخرا بۆ سبەی. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





