له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دیداری نێوان سازمانی خەبات ی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستان

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 24ی خاكەلێوەی 1396
 شاندێكی سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی كۆتایی كۆنگرەی شەشەم و باس لەسەر چەندین پرسی تایبەت بە بزوتنەوەی رەوای گەلەكەمان و پێشهاتەكانی بەردەم نەتەوەكەمان سەردانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان كرد. 



 
شاندی حیزبی دیموكرات بە سەرپەرشتی بەرێزان كەماڵ كەریمی و قادر وریا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سمایل شەرەفی ئەندامی كومیتەی ناوەندی كە بە مەبەستی پیرۆزبایی كۆنگرە و تاتوێ‌ كردنی چەند باسی رۆژ سەردانی سازمانی خەباتیان كرد لە لایەن شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات كە پێكهاتبوون لە بەرێزان كامیل نورانی فەرد، خاتوو زێنەب حوسێنی و ئارام سلێمانی ئەندامانی سەركردایەتی و بەرێز كاك كەریم فەیزییان ئەندامی ناوەندی راوێژكارانی سازمانی خەبات بە گەرمی پێشوازییان لێكرا. 



 
شاندی حیزبی دیموكرات بە گەرمی پیروزباییان بە بۆنەی بەستن و كۆتایی هاتنی كۆنگرەی شەشەم پێشكەش كرد و هیوای دەسكەوتی زیاتر و پێشكەوتنیان بۆ سازمانی خەبات خواست. هەر لەدرێژەی باسەكاندا چەندین تەوەری جێگەی گرینگی دوولایەن وەك بابەتی هەڵبژاردنەكانی دوازدەیەمین دەورەی سەرۆك كۆماری و شۆراكانی شار و دێ‌ و پرسی یەكیەتی و تەبایی ریزەكانی جوڵانەوەی گەلەكەمان لە كوردەستانی ئێران تاوتوێ‌ كران و دوولایەن لەسەر پرسی زەرورەتی یەكگرتوویی ناوخۆیی جوڵانەوە هاونەزەر و هاوڕِا بوون و پێیان وابوو لە پێناو ئەو ئامانجە گەورە پێویستە لایەنەكان نەرمی پیشان بدەن لەسەر سیاسەتی تەشكیلاتی و حیزبیان و هەموو هەولێك بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد بدرێ‌. 



 
لەكۆتایی دیدارەكە دوو لایەنی سازمانی خەبات ی كوردستانی  ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە سەر پێوەندی دۆستانە و لەمێژینەیان پێداگرییان كردەوە و بە وەبیرهێنانەوەی مێژووی هاوكاری كارە هاوبەشەكانی نیوانیان لەسەر بەردەوام بوونی ئەو رەوتە تەكیدیان كردەوە.



 



 



 

 
ڕێکه‌وت: 2017-04-14 19:41:09
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی