
رۆژی هەینی 8ی بانەمەڕی 1396ی ك خ، 2842017 لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو؛ لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهیدانی (مانگی خاكەلێوە) بەرێوەچوو. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک رێبوار حسینی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیسۆنی پەروەردەی سازمانی خەبات بەبۆنەی کۆتایی دەورە چەند وتەیەكی پێش کەش کرد. بەرێزیان لەقسەکانی دا ئاماژیان بە جێگە و پێگە و نرخی پێشمەرگە لە دیرۆک و مێژووی جۆلانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان دا و دەورە و کاریگەری هێزی پیشمەرگەی بە بەرزی و هەرمانی نرخاند. کاک رێبوار حسێنی لەدرێژەی قسەکانی دا ئاوڕی دایە سەر دەور و میژووی پیشمەرگەی سازمانی خەبات و بە نمونەی ئازایەتی و سداقەت و گیانبازیی لە پێناو گەل و نیشتمانی ناساندن. بەرێز حسینی وێرای ئەو وتانە تیشکی خستە سەر دوایین رەوش و دۆخی سیاسی جیهان و ناوچەکە و ئێران و پاش هەلسەنگاندنێکی وورد؛ ئەرکی جولانەوەی رزگاریخوازانە و کورد بە گشتی بە هەستیار و گرینگ و یەکریزیی و ووشیاری سیاسی کوردی بە زەورەتێکی حەیاتی زانی. پاش ئەو لێکدانەوە و شیکردنەوەیە و تیشک خستنە سەر دوایین رەوشی وەلاتی ئێران و یەک لەوان هەلبژاردنەکانی 29ی بانەمەر لەو وەلاتە ، ئاسۆی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێرانی بە روون و درەوشاوە وێنا کرد و ئەرکی هێزی پیشمەرگەی بو رووبەرووبوونەوە لەگەل رەوشی نوێ بە گرینگ وەسف کرد. پاش ووتەکانی بەرێز کاک رێبوار حسێنی، لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی دەورەکە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاش ئەوەدا چەکی شەرەف و کەرامەت پێش کەش بە پێشمەرگەكانی تازە پەیوەست بوو بە سەفی سازمانی خەبات کرا. ![]() ![]() |
ڕێکهوت: 2017-04-30 12:13:20
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





