له‌سه‌رهێل 66
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژێمی ئێران 9 بەندكراوی لە یەك رۆژدا لەسێدارە دا

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەكان، بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 2ی جۆزەردان، رژێمی دژە مرۆی ئاخوندان لە شارەكانی زاهیدان، ئەردەبێڵ، ئەراك، تەورێز و كرماشان 9 بەندكراوی لەسێدارە داوە.

لە ئەردەبێڵ بەندكراوێكی 50 ساڵەی خێزاندار بە ناوی داوەر هەمدەرد لەسێدارە داوە.

لە گرتووخانەی زاهیدان بەندكراوێكی 30 ساڵە بە ناوی عەبدولكەریم شەهنەوازی لە دوای 6 ساڵ زیندان لە قەنارەدا.

لە گرتووخانەی ناوەندی ئەراك دوو بەندكراو ئێعدام كراون. لە كرماشان بەندكراوێك بە ناوی مێهران عەسكەری 33 ساڵە لە دوای 5 ساڵ زیندان ئێعدام كرا.

هەروەها لە بەندی 9ی بەندیخانەی تەورێز 5 بەندكراو بە ناوەكانی كازم حەجاجی، سەید عەلی موسەوی و جار فەخری خەڵكی شەبستەر لە دوای 9 ساڵ زیندان لەسێدارە دران هەروەها ناونیشانی دوو ئێعدام كراوەكەی دیكە روون نیە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-05-24 00:03:38
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی