له‌سه‌رهێل 44
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژێمی ئێران بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێك ئاژاوە دەنێـتەوە




ژنراڵ جیمز مەتیس لە یەكەم دیمانەی تەلەفزیۆنی خۆی دا وەك وەزیری دیفاعی ئەمریكا گوتی: رژێمی "ئێران" بۆ مانەوەی لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێك ئاژاوە دەنێتەوە. رۆژی یەكشەممە 7ی جۆزەردان، جیمز مەتیس وەزیری بەریگری ئەمریكا لە وتووێژی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كاناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەو وەلاتە سەبارەت بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندەكان گوتی: ئەو رژێمە لە هەموو قەیرانەكانی خۆرهەڵاتی ناوەراست لەوانە لوبنان، سوریە، عێراق و یەمەن دەوری هەیە و لە پشت هەموو كردەوەیەكی جینایەتكارانە لەو وەلاتانەیە. بەرێوبەری تەلەفزیۆنی سی بی ئێس پرسیاری لە جیمز كرد: لە دەوڵەتی ئوبامادا وتان سێ بابەت نیگەرانتان دەكات، رژێمی ئێران، رژێمی ئێران، رژێمی ئێران ئایا ئێستاش هەر ئەو هەستەتان هەیە؟ وەزیری بەرگری ئەمریكا گوتی: من ئەو كات فەرماندەی سنتكام بووم و لە ناوچەی ناوەندیی... ئێمە پەیمان بەوە برد كە لە هەر كوێ كۆسپ، ئاژاوە و توندوتیژی هەبێ لە لوبنان، سوریە، عێراق، یەمەن و... بەحرەین، بەردەوام لەگەڵ رژێمی ئێران و سپای پاسداراندا بەرەوروو دەبووین. باس لەسەر خەڵكی ئێران نیە، ئێمە لەو بروایەداین كە ئەو رژێمە حكومەتێكی شیاوی كە هەوڵی قازانجەكانی خەڵكی ئێران بدا نیە، بەڵكوو بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێك ئاژاوە دروست دەكات. وەزیری دیفاعی ئەمریكا بە ئیشارە بە بەرنامەی تیرۆریستی رژێمی ئێران بۆ تیرۆری عادل ئەلجوبێر سەفیری ئەوكاتی عەرەبستان لە ئەمریكا، گوتی: نمونەیەكی ئەوە هەر لەم چەند ساڵەی دوایی دا بوو، "كاتێك كە ئەوان" هەوڵیان دا سەفیری "وەڵاتێكی" عەرەبی لە ماوەی كەمتر لە 2 مایلی كۆشكی سپی تیرۆر بكەن. من زانیاریەكانیم دیوە، ئەوە كاری مەئمورێكی یاخی نەبوو، بەڵكوو راسپاردەیەك بوو كە لە بەرزترین ئاستدا تەئید كرابوو.



ڕێکه‌وت: 2017-05-31 09:56:06
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی