له‌سه‌رهێل 60
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
توركیە و ئیمارات و عەمان حیسابی ئێرانیەكانیان بلوك كردوە!

 


 


 


 


رۆژنامەی حكومەتی وەتەنی ئێمروز لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردان ئاشكرای كرد كە توركیە، ئیمارات و عەمان حیسابی بانكی ئێرانیەكانیان بلوك كردوە.


ئەو رۆژنامە حكومەتیە لە درێژەدا زیادی كرد: دەوری تازەی بلوك كردنی حیسابی بانكی ئێرانیەكان دەستی پێ كردوە و عەرەبەكان وەك پێشقەدەمی جێبەجێ كردنی سیاسەتی ئابڵوقەی ئەمریكایان دەست پێ كردوە. 


حیسابی بانكی ئێرانیەكان لە وەڵاتانی توركیە، عەمان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەتایبەت لە دوبەی و ئەبووزەبی یەك لە دوای یەك بلوك دەكرێن و ئەوە رووداوی نوێن كە لاپەرەیەكی نوێی دیكە لە ئابڵوقەی بانكی ئێرانی لێ دەكەوێتەوە. بەتایبەت ئێستا لە دوبەی و ئەبووزەبی پێوەندی بانكی لاوازتر بووە. 


لە دوای تێكچوونی پێوەندی عەرەبستان و ئێران كاری بانكی زۆر سەختر لە كاتی ئابڵوقەكانە و حیسابی بانكی ئێرانیەكان یان دەپشنرێن یان دادەخرێن، هەندێ جاریش حیسابی بانكی بە پێناسی ئێرانی ناكەنەوە. 


لە ئێستادا لە دوبەی و ئەبوزەبی لە هەنگاوێكی چاوەروان نەكراودا حەتا حەواڵەی بچوكی هەزار تا دوو هەزار یۆرۆ بۆ وەلاتانی دەرەوە كە ئەو رێژەیە لە ئاستی خەرجی خانەوادەیەكدایە نانێرن. سەیر ئەوەیە كە كەسانێكیش خاوەنی ئای دی (پێناس)ی وەڵاتی وەك ئیماراتن بەڵام هەر ئەوەی ئێرانیە، بانكەكان ئامادە نین پووڵی كەمی بۆ حەواڵە بكەن.


 


یەكێكی دیكە لە چالاكانی ئابووری دەڵێ: لە ئێستادا حیسابی ئێرانیەكان لە توركیە و عەمان دادەخرێن و هیچ رێگەیەكی دەربازبوونیش نیە. ئەو رووداوە دوو سێ حەوتوویەك دەبێ دەستی پێ كردوە و بۆ باقی وەڵاتانی عەرەبی لە پەرەسەندندایە.




 


ڕێکه‌وت: 2017-05-31 15:03:15
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی