له‌سه‌رهێل 69
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پیلانی رژیم بۆ تێکدانی دیموگرافیای شارە کوردەکان لە کوردستانی ئێران

 

شۆرش حاجی

هەر وەکو دیارە لە کوردستانی ئێران چەندین شار هەن کە بەشێکی حاشاهەڵنەگرن لە جوگرافیایی کوردستان، پێكهاتەی ئەم شارانە چەندین ئاین و نەتەوەو کەلتوری جیا لە خۆ دەگرێ، كە ڕژیمی ئاخوندی بەدرێژایی دەسەڵاتی نەگریسی خۆی هەوڵی تێکدان و ئاژاوەگێریی و دوبەرەکی بەبیانووی مەزهەب و نەتەوە و زمان لەم شارانە داوە بونمونە دوو شاری دیاری وەکو ورمێ و نەغەدە کە سەرەکیترین پێکهاتەکانی ئەم شارانە کوردو ئازەرین زور جار بەهۆی ڕشتنی تۆی نفاقو دوبەرەکی لەلایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە خەڵکی ئەم شارانە توشی ناخوشی و سەرلێشیواوی بونەو تەنانەت هێندێک جار گەشتوتە حاڵەتی خوێن ڕشتنی خەڵکی سفیل و بێگوناح بەدەستی یەکتر زۆر جار بە کەڵک وەرگرتن لە جیاوازی مزهەیی وەکو شیعەو سونە توانیویەتی ئەو هەلە بقۆزێتەوە و توی دوبەرەکی بڕێژێت لەونێوەندەدا زۆرترین زەرەرو زیان بشکی خەڵکی بێتاوانی کوردە بووە. بونمونە بێکارکردنی بەئەنقەست و بەرنامەداڕێژراو مەجبورکردنیان بۆ کۆچکردنی ئیجباری بۆ شارەکانی تری ئێران بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان وە لە بەرانبەردا بە کەڵک وەرگرتن لەخەڵکی غەیری کورد لەم شارانەدا بەبیانوی کاربەدەستو کارمەندی ئیدارەکان وە هەروەها بەبیانوی دابینکردنی ئەمنیەت و جێگیر کردنیان لە دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی وەکو سوپا و نەهادی بەسیج و ... هەوڵی تێکدانی دیمگرافیای ئەم شارانەیان داوە تەنانەت زۆرجار لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا کە هێندێ ئەکتەری کورد لەدارو دە ستە و پەیوەندی خۆیانن بەقەولی خۆیان ڕەدی سەڵاحیەت دەکرێن و خەڵکی کوردی ئەم شارانە بەبیانوی مۆری هەڵبژاردن لە سەر شناسنامەکانیان مەجبور بەدەنگدان بەغەیری خەڵکی کوردبن

پێویستە دانیشتوانی ئەم شارانە بەبێ گوێدانە جیاوازیەكان و پیلانە جیاجیاكانی ڕژیمی ئاخوندی، بەڕوحێکی هاوشاری و برایانە و بە تەبایی و یەک دەنگی بژین. لەو پێوەندەدا ئێمە وەکو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێمان وایە كە دانیشتوانی ئەو شارانەی خاوەن چەند پێكهاتەی جیاوازن بەبێ هیچ جیاكاریەك بە شێوەی بەرابەر و برایانە پێكەوە بژین و بەردەوام هەوڵمان بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژێمی ئاخوندی لەم شارانەدا  داوەو دەیکەین وە هەر لەو بارەوە، لە ناو ریزەکانی سازمانی خەباتدا پێشمەرگەو کادری غەیرە کوردی دانیشتوی کوردستانی ئێران هەبوە بەبێ جیاوازی چاویان لێ كراوە، هەڵبەت دەبێت ئاماژە بەمە بدەم پێویستمان بە کاری زیاترەو دەبێ ماندو نەناسانە هەیە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم شار و ناوچانە ئاگادارو وشیار بکەینەوە تا رژێمی ئاخوندی نەتوانێت چیتر پیلانەكانی جێبەجێ بكات و بەر بە تێكدانی دیموگڕافیای ئەم شارانە کە بەشێکی دانەبڕاوە لە  کوردستانی ئێران بگرین
ڕێکه‌وت: 2017-06-03 10:20:04
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی