له‌سه‌رهێل 60
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دیاری كردنی بەرپرسی ئیدارەی لێكۆڵینەوە لە كاروباری ئێران لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 12ی جۆزەردانی 1396، رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كردەوە: رێكخراوی زانیاری ناوەندی ئەمریكا، مایكل دی ئەندریا بەرپرسێكی بە ئەزموون لە بارەی بەرنگاربوونەوەی ترۆریزمی وەك بەرێوەبەری نوێی ئیدارەی لێكۆڵینەوە بۆ كاروباری ئێران دیاری كرد. 

بەپێی راپۆرتی نیۆیۆرك تایمز مایكل دی ئەندریا پێشتر بەرپرسی راوەدوونانی ئوسامە بن لادەن و هەروەها بەرنامەی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكان بۆ بە ئامانج كردنی تاقمە چەكدارەكان بووە. ئەو هەنگاوە نیشانەی هەڵوێستی توندتری حكومەتی دۆناڵد ترامپ لە بەرامبەر رژێمی ئێرانە.

هەندێ لە سەرچاوەكان دەڵەن ناوبراو لە كردەی كوشتنی عیماد موغنیە سەركردەی حیزبوڵای لوبنان دەوری سەرەكی هەبووە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-03 19:24:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی