له‌سه‌رهێل 72
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هاووڵاتیەكی كامیارانی دەستگیر كراوە

 



 



هاووڵاتیەكی كامیارانی 40 رۆژە لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەستگیر كراوە.



بەپێی هەواڵەكان، حەسەنی عەزیزیان 42 ساڵە و كوری حاجی ئەحمەد و خەڵكی ژاروەرۆی كامیاران 40 رۆژە لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە كامیارن بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی كوردستان دەسگیر كراوە.



بەپێی وتەی نزیكانی ناوبراو، دوای 10 رۆژ دەسبەسەری لە زیندانی تاكەكەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی كامیاران بۆ گرتووخانەی ناوەندی سنە راگوێزراوە.



 



ئەو بەندییە كوردە خێزاندارە و پاوكی دوو منداڵە



 
ڕێکه‌وت: 2017-06-07 10:03:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی