له‌سه‌رهێل 30
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئێران حەوتەمین وڵاتی پیسكەری كەش و هەوایە لە جیهاندا

 


             


 


بەپیی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن  پرۆژەی  جیهانی كۆربنەوە بلاو كراونەتەوە نیشانی دەدەن كە رژیمی ئاخوندی حەوتەمین ولاتی پیسكەری هەوایە لە جیهاندا. بەپیی ئەو خشتەیە كە لەلایەن پرۆژەی جیهانی كۆربنەوە لە 15 ی جۆزەردانی 1396 بلاو كرایەوە سەبارەت بە ولاتانی پیسكەری ژینگە و  هەواوە، ولاتی ئێران لەدوای ولاتانی چین، ئامریكا، هند، روسیە، ژاپۆن، ئاڵمان جێی گرتووە. ئەوەش بە بوونی جیاوازیەكی گەورە و بنەڕەتیە كە ئەو ولاتانە بەهۆی چالاكی پیشەسازیەوە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی گوڵخانەیی، بەڵام ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی بەهۆی بەكارهینانی نا پیویستی سووتەمەنی ژێر زەویی و هەروەها بڵاوكردنەوەی گاز لە مەیدانەكانی نەوت و گاز لە پلەی حەوتەمی جیهانیدایە لەروی بڵاو كردنەوەی گازی گولخانەیی لە هەوادا. جێی باسە كە سالی رابردوو سازمانی بیهداشتی جیهانی ئاماریكی لەسەر 10 شاری پیس بووی جیهان ئامادە كرد كە  بەپیی بلاوكراوەی راپورتی ئەو سازمانە ئەهواز لە پلەی یەكەمی پیسترین شاری جیهان جێی گرتووە. لەنێوان ئەو 10 ولاتە پیسەی جیهان، سنە و كرماشان و یاسوجیش بوونیان هەبوو. ئەوە لەكاتیكدایە كە عەلی ئەكبەری سیاری جیگری وەزارەتی بیهداشتی دەوڵەتی روحانی لە سالی 1393 بلاوی كردبۆوە كە لە ماوەی هەر یەك سەعات جارێك دو نەفەر گیان دەدەن بەهوی پیس بوونی هەواوە.
ڕێکه‌وت: 2017-06-07 12:31:56
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی