له‌سه‌رهێل 50
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە بانە كچێك دەگرن

هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە ترمیناڵی شاری بانە كچێك دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 17ی جۆزەردانی 1396، هێزە سەركوتگەرەكان لە دوا گەمارۆدانی ترمیناڵی  موسافربەریی ئەو شارە كچێكی تەمەن بیست ساڵان دەگرن و بۆ شوێنێكی نادیاری دەبەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو بابەتەی پشت راست كردوەو رایگەیاند كە كچەكە دوای ئەوەی بلیتی ئوتوبوس دەكرێ ماوەیەك لەوێ دەمێنێتەوە بەڵام لەدوای ئەوەی بلیتی ئوتوبوسەكە دەداتەوەو بە نیاز دەبێ بە ئۆتومبیلی سواری سەفەری سنە بكات كە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەوری دەگیرێ و لەگەڵ خۆیانی دەبەن.

بەپێی قسە شاهیدان هێزەكانی رژێم رێگەیان بە كەس نەداوە وێنە یان فیلم لەو رووداوە بگرن و وەك دەگوترێ كامێرای چاودێری ترمیناڵەكەشيان كوژاندۆتەوە. 

 

تا ئێستا روون نیە ئەو كچە كوردە لەسەر چی گیراوەو تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە لەبارەی ناونیشانی ئەو كچە هیچ زانیاریەك بە دەست نەگەیشتووە، بەڵام ئەوانەی لە شوێنەكە ئامادەبوون وتوویانە خەڵكی لای پاوە یان جوانرۆ بووە

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-08 09:44:59
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی