له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خامنەیی: لە شكستە كاتیەكان هیچ كات نائومید نەبن

 


 


 


 


 


 


 خامنەیی وەلی فەقیهی رژیمی دیكتاتۆری ئێران لە شكستە كاتیەكان هیچ كات نائومید نەبن، ئەگەر قەرار بوو بەهۆی شكستەكان یان زەربە خواردنەكان نا ئومید بین، دەبوو لە كاتی خەبات یان شەری داسەپاودا نائومید بووینایە. بە نائومیدی ناكرێ سەركەوتن بە دەست بێنین.


رۆژژی چوار شەممە 17ی جۆزەردانی 96، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك بەناو خوێندكار ئەو قسانەی هێنایە گۆڕێ.


خامنەیی لە بەشێك لە قسەكانی دا نیگەرانی خۆی لە دووركەوتنە و داوەرینی هێزەكانی بەهۆیی شكستە یەك لە دوای یەكەكان و گۆشەگیری ناوچەیی و جیهانی رژیمەوە وتی: لە شكستی كاتی هیچ كات نائومید نەبن. ئەگەر بریار بوو بەهۆی شكستەكان و زەربەخواردنەوە نائومید بین دەبوو لە كاتی خەبات یان شەری داسەپاودا نائومید بوینایە. بە نائومیدی سەركەوتن وەدەست نایە.


ناوبراو هەر لەو پێوەندەدا لەگەڵ ئەوەی پێداگری لەوە دەكردەوە كە دژمن ووشەگەلی "سودی نیە"، "ناتوانن" و "هیچ كارێكتان لە دەست نایە" دەكاتە وێردی سەر زمان، زیادی كرد: بەداخەوە هەندێ لە ناوخۆ هەر ئەو بیرۆكەی كە دژمن دەیهەوێ لە كۆمەڵگەدا بڵاو بێـتەوە، لە قسەكان، لە رۆژنامەكان و فەزای مەجازی، بە دەنگێكی بەرز دووبارە دەكەنەوە.


وەلی فەقیه هەروەها ئیشارەی بە بێزاری خوێندكاران لە رژێم كرد و داماوانە گوتی: خوێندكاران لە رووداوە جیاجیا تاڵ و شیرینەكاندا دەوری بەرچاویان هەبێ و وەك تەماشاگەر نەبن. و لە جێگەیەكی دیكەی قسەكانی بەو قسە دڵەراوكێی دوبارەی دەربری: ناوەندە خوێندكاریەكان بە ئومێدەواریەوە بمێننەوە و ئومێد لە زانستگاكاندا بڵاو بكەنەوە و رێگە نەدەن نائومیدی باڵ بكێشێ بەسەر رەوشەكەدا.


 


رێبەری دواكەتووی رژیم لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا بابەتی بەڵگەنامەی 2030 هێنا بەرباس و بە توانجەوە هێرشی كردە سەر ئاخود رۆحانی و گوتی: هێندێك دەڵێن ئێمە لەم بارەدا سەرنجی خۆمان داوەو وتوومانە ئەو بەشەمان قەبووڵ نیە. ئێستا بابەت و برگەی پێچەوانەی ئیسلامیش لە بەڵگەنامەدا هەیە و كەسانێك پێیان وایە ئێمە لەو پێوەندەدا راپۆرتی دروستمان وەرنەگرتوە، تێگەیشتنێكی دروست نیە، بە پێكەنینەوە، ئێرە كۆماری ئیسلامیە، بۆچی دەبێ چەند كەس یان رێكخراوی نەتەوەكان، سیستەمی پەروەردەی ئێمە بنووسن


 
ڕێکه‌وت: 2017-06-08 09:58:57
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی