له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرتنی 41 كەس لەپێوەند بە رووداوەكانی تاران

 

وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لە پێوەند بە رووداوەكانی تاران 41 كەسی لە تاران، پارێزگاكانی كرماشان، كوردستان و ورمێ گرتووە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە كە بە هاوكاری خانەوادەی هێندێ لە و كەسانەی كە "ترۆریست ناسێدراون" ئەو 41 كەسە گیراون و لەگەڵ ئەوانەدا ژمارەیەك بەڵگە و كەل و پەلیش دەستی بە سەردا گیراوە.

ئەو وەزارەتەی رژێم لە كاتێكدا كەوتۆتە رەش بگیری خەڵكی ناوچە كوردستانیەكان كە هەر لە دوای رووداوەكانی تاران گومانی بەهێز هەبوو بۆ ئەوەی رژێم مەبەستی بێ بەبیانووی ئەو رووداوانە شەپۆلێكی دیكە گرتن و ئێعدامی خەڵك بە تایبەت لە كوردستان دەست پێ بكات.

 

هەروەها سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەوانەی لەلایەن هێزەكانی رژێمە گیراون لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو هەر ئەو وەزارەتە بە هاوكاری هێزە سەركوتگەرەكانی سپا لە هێندێ ناوچەی كە لە راگەیەندراوەدا ناویان هاتووە، بە ئاشكرا بنكە و بارەگای تاقمە ترۆریستیەكانی لێ بووە و لە ناوچەكاندا دەستیان ئاوەلا بووە بۆ ئەندام گیری و هێزەكانی سپا پشتیوانی دارایی و پەروەردەیی دەكردن دژ بە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-10 10:33:11
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی