له‌سه‌رهێل 98
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نرخی هێندێ لە خواردەمەنیە سەرەكیەكان بەرزتر بۆتەوە

 

بە پێی بڵاوكراوەیەكی بانكی ناوەندی رژیم نرخی هێندێ لە خواردەمەنیە سەركیەكانی خەڵك بەرزتر بۆتەوە.

بانكی ناوەندی رژێم نرخی 42 جۆر كەل و پەلی لە چوارچێوەی 11 گروپی مەوادی خۆراكی راگەیاند.

هەواڵدەری تەسنيمی سەر بە سپای ترۆریستی قودس 20ی جۆزەردان رایگەیاند كە نرخی هێلكە، گۆشتی سوور، مریشك و برینج لە چاو حەوتووی رابردوو بەرزتر بووەتەوە.

لەو حەوتووەدا نرخی گۆشتی بەرخ 1.9 لەسەد، گۆشتی تازەی مانگاو گوێرەكە 1 لەسەد و گۆشتی مریشك 0/7 لەسەد زیادی كردوە.

 

هەر لەو حەوتووەدا نرخی هێلكە 3.7 لەسەد زیادی كردووە و شانەی بە 10000 بۆ 12000 تمەن فرۆشراوە

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-11 10:41:02
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی