له‌سه‌رهێل 102
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرتن و راوەدوونانی بەربڵاوی هاووڵاتیانی كوردستان

 

 

 

 لە دوای رووداوەكانی شاری تاران ناوەندە سەركوتگەرەكانی رژیم لە کوردستان دەیان کەسیان گرتووەو بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوە.

بەپێی هەواڵەكان دوای ڕووداوەکەی شاری تاران، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە کوردستان كەوتوونە گرتن و راوەدوونانی بەربڵاوی هاووڵاتیان.

ئەو راپۆرتانەی لە ناوخۆوە دەگەن باس لەوە دەكەن كە هێزە داگیركەر و سەركوتگەرەكانی رژێم لە دوای رووداوەكەی تاران شارەكانی كوردستانیان بەتەواوی میلیتاریزە كردووەو كەوتوونە گرتن و راوەدوونانی بەربڵاوی خەڵك و تا ئێستا ناوەندەكانی رژێم دیانیان بە گرتنی 71 كەس لە پارێزگاكانی كوردستان و تارانی پایتەخت دا ناوة. بەڵام هێندێ لە سەرچاوەكان ئیشارە بە گرتنی زیاتر لە 100 هاووڵاتی كورد لەلایەن دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیمەوە دەكەن.

تا ئێستا ناوی ژمارەیەك لەو گیراوانە بو هەواڵدەریەكان ئاشكرا بووە كە بریتین لە:

بەهمەن غوڵامی خەڵكی روانسەر

فەرمان موزەفەری كوری رەحمان خەڵكی روانسەر

فاروق موزەفەری كوري رەحمان خەڵكی روانسەر

ماكوان ئەحمەدی خەڵكی پاوە

یاسر حەسەنزادە خەڵكی پاوە

یوسف بەهرامی خەڵكی پاوە

ئاوارە، سەلاح، عەبدولقادر خەڵكی سەردەشت

نێعمان ئازەری خەڵكی نەوسود

 

عەلی عەزیزی خەڵكی جوانرۆ

 
ڕێکه‌وت: 2017-06-12 10:32:21
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی