
شیلان محەمەدی
منداڵانی كار، بەو منداڵانە دەوترێت كە لە تەمنێكی كەمەوە دەنێردرێنە بەر كاركردن یان كاریان پێ دەكرێت و تەمەنیان زیاتر لە ۵ بۆ ۱۴ ساڵانە. لەجیهاندا زیاتر لە ۲۵۰ ملیۆن منداڵی كار هەیە كە خەریكی كاركردنن و ئەم كێشەیەش زۆربەی وڵاتانی زلهێزی وەك ئامریكاو و وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقاش دەگرێتەوە و منداڵان بەشێوەی جۆراوجۆر و لە تەمەنی جیاوازدا دەكرێنە كرێكار و كار و بازرگانیان پێ دەكرێ و دەچەوسێندرێنەوە. ماددەی ۲۳ی بەیاننامەی مافی منداڵان لە نەتەوەیەكگرتووەكان باس لەوە دەكات كە؛ منداڵان پێویستە لە هەر جۆرە كارو بابەتێك بپارێزرێن كە دەبێتە رێگر لەبەردەم گەشەی جەستە و بیروهۆش و هزریان و پێویستە هەموو پێداویستیەكانی گەشەسەندیان بۆ دابین بكرێ.
هەر كام لە چینەكانی كۆمەڵگا بەشێوەیەك و بەپێی كۆمەڵگاكان دەچەوسێندرێنەوە و بێ مافیان لەبەرانبەر پەیرەو دەكرێ، وە چینی منداڵانیش بە یەكێك لە قوربانیە سەرەكیەكانی كۆمەڵگا هەژمار دەكرێن لەلایەن دەسەڵات و خانەوادە نابەرپرسیارەكانەوە دەچەوسێندرێنەوە، منداڵ نەوەی دواڕۆژ و سامانی هەر كۆمەڵگایەكن و پێویستە بپارێزرێن و بە شیوەیێكی ئوسولی و دروست مامەلەیان لەگەڵدا بكرێ.
كاركردنی منداڵان یەكێكە لە قێزەونترین دیاردەكانی كۆمەڵگاو لە چەندین بەیاننامەو میساقە نێودەوڵەتیەكان رێپێنەدراو بوونی ئەو دیاردەیە پێی لەسەر داگیراوەتەوە، بەڵام سەرەرای دیاری كردنی رۆژێكی نێونەتەوەی بۆ قەدەغەكردنی كاركردنی منداڵ، دیسان ئەم دیاردەیە بەشێوەیەكی یەكجار زۆر و بەربڵاو لە وڵاتاندا هەیەو دەبینرێ، لەوڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا هەركام لەچینەكان لەگەڵ بێ مافی و كوشت و بڕ و چەوساندنەوە بەرەوروون، بێگومان چینی منداڵانیش یەكێكن لە قوربانیانی ئەو نیزام و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە .
لە وڵاتی ئێراندا زیاتر لە ۲۰ ملوێن منداڵی كار هەیە كە چارەنووس و داهاتوویان نادیارو لەوپەڕی خراپیدایە و بەرەوروون لەگەڵ زوڵم و چەوساندنەوە و بێ بەشبوون لە مافە سەرەتاییەكانی ژیانیان. منداڵانی كار لە ئێراندا لەگەڵ كۆمەڵێك دیاردەو رەفتارگەلێكی قێزەون لەلایەن خانەوادەو كەسانی دوور لە هەستی مرۆڤایەتی رووبەروون و دەسەڵاتیش وەك دارێژەر و رێخكەری یاساكانی كۆمەلگا رێگەی بۆ بەرفراوان بوونی ئەو دیاردەیە خۆش كردووە و هیچ جۆرە بەربەستێك لە حاند ئەو دیاردەیە لە لایەن دەسەڵاتەوە داناندرێ.
چالاكوانێكی مافی منداڵان لە ئێراندا باس لەوە دەكات كە لە ئێراندا بە سەدان منداڵ لەژێر زەمینەكان و كورەخانەی باشور و گۆشەو قەراغی شاری تاراندا ژیان بەسەر دەبەن و تووشی ماددەی هۆشبەرو ئیعتیاد یاخود قاچاغچێتی مەوادی موخەددیر دەكەن، ئەوەش بەزۆری لەلایەن خانەوادەكانیانەوە دەنێردرێنە بەر ئەو كارانە. یەكێكی تر لەو تاوانە قێزەونە دژە مرۆڤانەیەی كە لەراست ئەو منداڵانەدا پەیڕەو دەكرێ تەجاوز پێكردنە كە بەهۆیەوە زیاتر لە ۲ ملیۆن لەو منداڵانەی كە كار دەكەن تووشی نەخۆشی ئیدز بوونە، ئەمە بەپێی راپۆرتی بڵاوكراوە رەسمیەكانە، هاوكات بڵاو كراوە غەیرە رەسمیەكان ئاماژە بە بونی ۷ ملیۆن تووش بوو بە نەخۆشی چارەسەرنەكراوی ئیدز دەكەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو منداڵانە هیچ جۆرە خزمەتێكی تەندروستی و دەرمانیان نیە و یاخود بیمە نەكراون. هەروەها پارێزەرێكی دیكەی مافی منداڵان لە ئێراندا باس لەوە دەكات كە منداڵانی كار لەئێراندا لە مافە سەرەتاییەكانی ژیانیان بێبەش بوونە یەك لەوان مافی خوێندنە كە نەوەد لەسەدی ئەو منداڵانە لەئێراندا بێبەشن لە خوێندن و نەچوونە مەدرەسە.
ئەوانە مشتێكن لە خەروارێك سەبارەت بە پێشێلكاری و ماف زەوت كردنەكانی مافی مرۆڤ بەگشتی و منداڵان بەتایبەت لە نیزامی مەلاكاندا، سەرەرای ئەوەش كە ڕژیم لەساڵی ۱۳۷۳ بەیاننامەی تایبەت بە مافی منداڵانی ئیمزا كردو بریاریدا كە كاری پێبكا، بەڵام تا ئێستاش ئەو تاوانانە لەراست منداڵاندا بەردەوامی هەیەو كۆتایی نەهاتووە. دەتوانین بڵێین یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی كە كاركردنی منداڵان لە ئێراندا بەردەوامە، تەعریفی یاسای بنەڕەتی رژیمە بۆ هەر یەكە لە منداڵ، مێرمنداڵ، لاو یان تەمەنی پێگەیشتوویی، لە قانونی ڕژیمدا كاركردنی منداڵانی خوار تەمەنی ۱۵ ساڵی رێ پێدراو نیە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە بەیاننامەی مافی منداڵانی جیهانیدا تا تەمەنی ۱٨ ساڵی بە منداڵ دادەنرێت و هەر جۆرە كاركردن و چەوساندنەوەیەك لە ژێر ناوی كاركردن قەدەغەو ڕێپێدراو نیە لەحاست منداڵاندا.
ئەگەر چی دیاردەی منداڵانی كار و بابەتە دزێوەكانی پێوەندیدار بەشێكی دەگەرێتەوە بۆ خانەوادە و كۆمەڵگا، بەلام لە حەقیقەت دا نیزامی حاكم هۆی سەرەكی پەرەگرتنی ئەو دیاردە نامرۆڤانەیە لە كۆمەڵگای ئێران و بە هۆی دزین و تاڵان و بڕۆی دەسەڵات بە جێگەی ریشەكێش و چارەسەر كردنی ئەو دیاردانە وای كردووە كە رۆژ لەدوای رۆژ دیاردە كۆمەڵایەتیەكان و بەتایبەتیش منداڵانی كار و سەرشەقام پەرە بستێنێ.
بهشی ( کۆمهڵایهتی )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی داو، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




