
لە كۆتایی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1364 كۆچی خۆری لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات و بە تایبەت مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رادیۆ دەنگی خەباتی كوردستانی دامەزراو دەستی بە پەخشی بەرنامەی ئەزمونی و تاقیكردنەوەكانی كرد. دەست بە كار بوونی دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران لە هەلو مەرجێكدا بوو كە جوڵانەوی شۆڕشگێرانەی سیاسی و چەكداری خەڵكی كوردستان لە بەرانبەر هێزە داگیركەرەكانی دەسەلاتی مڵهوری ویلایەتی فقیە، بە شێوەییكی شێلگیرانە لە ئارادا بوو، هەر لەو پێوەندەدا كادرو پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات كە بەوپەری گیانبازی ولێهاتوی لە مەیدانی خەباتی سیاسی و چەكداری لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، لە لایەك سیاسەتە دوژمنكاریەكانی دەسەلاتداری ئاخوندیان بۆ خەڵك شی دەكردەوە لە لایەكی دیكە، پێشمەرگە نەبەزەكانی سازمان زەربەتی گورچك بڕیان لە هێزەداگیركەرەكان دەدا. ئا لەو هەلومەرجەدا دەست بە كار بوونی پەخشی دەنگی خەبات ی كوردستانی ببووە هاندەرەێكی مەعنەوی گەورە بۆ خەڵكی كوردستان و رێبوارانی سازمانی خەبات و تێكرای تێكۆشەرانی رێگەی رزگاریی.
دەنگی خەباتی كوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی كوردستان، بەڵكو بۆ تێكرای ئەو تێكۆشەرە ئازادیخوازە كورد و فارس زمانانەی لە ناوچەكەدا لە خەباتدا بوون دەورێكی كاریگەرو گرینگی دەگێراو تا ئیستاش ئەوانەی لە سالانی رابردودا گوێیان لە بەرنامەكانی رادوێ دەنگی خەبات رادەگرت باس لە لایەنەكانی زمانەوانی كوردیی و بابەستی سیاسی و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی ئەو بەرنامانە دەكەن و دەنگی خەباتی كوردستان بە یەكێك لە سەركەوتوترین رادیۆكانی كوردی لە دەیەكانی رابردوو ناو دەهێنن.
دەنگی خەباتی كوردستان جیاواز لە بەرنامەی سیاسی و ووتار و لێكدانەوی روداوەكانی رۆژانەو بڵاو كردنەوەی چالاكی پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە كەڵكی هەبوو،وەك بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە كە بە سەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەكان و رێنوینی كار كردن و بابەتی تایبەت بە پێشمەرگەی بە گۆی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵك كە بەرنامەێكی تایبەت بوو بە بەشدرای هاونیشتمانیان لە خەبات و شێوەكانی ئەو پشتیوانیانەی شی دەكردەوە، بەرنامەی وەلامی نامەكان كە تایبەت بوو بە ولام دانەوەی نامەكانی گۆێگران، و هەورەها بەرنامەی ئەدەبی كە بەرنامەییكی حەوتوانەی پڕ بیسەر بوو، بەرنامە ئایینی كە هەموو رۆژانی هەینی لە لایەن یەكێك لە مامۆستایانی ئایینی و یا بێژەركانی دەنگی خەباتی كوردستان ووتاری بە كەڵكی ئایینی لە سەر ناساندنی رژیمی ملهوری ئاخوندی وەك دوژمنی مرۆڤایەتی و ئیسلام بە گۆێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند.
بێگومان ریبەرایەتی سازمان و كادرە تێكۆشەرەكانی دەنگی خەباتی كوردستان دەوری سەرەكیان لە بەریوە چوونی كاری دەنگی خەباتی كوردستاندا لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵ كار كردنیدا گێراوە، بەلام بێگومان دەوری ماموستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و چەند كەس لە بەرپرسانی سازمان دەوری سەرەكیان لە بەرێوە چوونی سەركەوتوانەی رادیۆی نیشتمانی و شۆرشگێری دەنگی خەباتی كوردستان گێراوە.
جێگەی خۆیەتی لە سالیادی دامەزرانی دەنگی خەباتی كوردستان درود بنێرین بۆ روحی ئەو كادرو پێشمەرگە قارەمانانەی كە لەو ئەركە نیشتمانیەدا خزمەتیان كردووە. رۆحی بەرزو بەریزیان شاد بێ و جێگەیان بەهشتی بەرین بێ. هەروەها سلاو و درود دەنیرین بۆ ئەو دلسۆزانەی ریزەكانی سازمانی خەبات و هەروەها ئەودڵسۆزانەی لە ئێستادا لە دەرەوی ریزەكانی سازماندان و لە رادیۆی دەنگی خەباتی كوردستان رەنجیان داوەو تێكۆشاون.
بەو هومێدەی لە داهاتوێكی نزیكدا بتواندری سەر لە نۆێ رادیۆی دەنگی خەباتی كوردستان بە شێوەیەكی بە هێزتربخرێتەوە كار و سەر لە نۆێ بە پێشكەش كردنی بەرنامە پاراو و بە كەڵكەكانی دڵی هاونیشتمانیان شاد بكاو پشتیوانی پێشمەرگە نەبەزەكان بێت.
پێرۆز بێ سی و دووهەمین سالرۆژی دەنگی خەباتی كوردستان
سەركەوێ خەباتی حەقخوازانەی گەلی كورد و گەلانی ئێران بەرانبەر رژیمی ملهوری ئاخوندی
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
31ی جۆزەردانی 1396
21 ژوەنی 2017
بهشی ( بهیاننامهکان )
ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-16

ڕێکهوت : 2022-05-15

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-05-13
ماردین زاهدیداڕمانی ئابووری وڵاتێک دەتوانێ داهاتووی بخاتە مەترسی و خەساری قەرەبوو نەکراوەی بێ. هەلوومەرجی ئەمڕۆی ئێران لە باری ئابوورییەو زۆر خراپەو توێژێکی زۆری کۆمەڵگە تووشی خراپ ترین دۆخی ژیانی خۆیانن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەم دۆخە خراپتر ئەبێ. هەژاری و نەبوونی توانا بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان دەتوانێ زیانی قەرەبوو نەکراو دروست بکات. حکومەتی ئاخوندی ئێران بە گرتنە پێشی کۆمەڵێک سیاسەتی خراپ بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەقبەستوەکانی خۆی وای کردووە هەژاری ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر خەڵکی ئێران و کوردستان برسیی بکات و چینی ناوەند لەو وڵاتە نەمێنی, کە وایە خەڵک یان هەژار دەبن و یان دەوڵەمەند. خەڵکی دە زیاتر ...



گەڵاڵەی بەربەست دروست كردن لە سەر ئینتەرنێت لە ژێر ناوی پارێزراوی دونیای مەجازی
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-04-15

