
ڕۆژی شه‌ممه 10ی پووشپه‌ڕی 1396به‌رامبه‌ر به 1ی ژوئیه‌ی 2017 ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات پێکهاتوو له کومیته‌کانی نۆروێژ، فیلاند،سوئید، ئاڵمان و کانادا، یاوه‌ریی سکرتێری گشتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌باتیان كرد و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و چالاکانه له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانەی ئوپزسیۆنی ئێران له پاریس بەشدار بوون.
ئه‌م کۆبونه‌وه له‌لایه‌ن شۆڕای ملی مقاومه‌تی ئێرانه‌وه ڕێکده‌خرێ و تیایدا نوێنه‌ران و شاندی وڵاتان و که‌سایه‌تی سیاسی و ناوداری جیهانی له هه‌ر پێنج قاڕه‌ی جیهانه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن و په‌یامی خۆیان به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هاوسۆزی و پشتیوانی و په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز ڕاده‌گه‌یه‌نن.
بۆ ئەم ساڵیش سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه مه‌زنه‌دا كرد و په‌یامی سازمانی خه‌بات له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیه‌وه پێشکه‌ش كرا.
ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی و مافی گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی لێدوانیان بۆ زۆرێک له کهناڵیه جیهانیهکان دا‌و له‌گه‌ڵ زۆرێک لە میوانانی بیانی ئهوکۆبونهو دیداریان پێک هێنا.
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





