له‌سه‌رهێل 51
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گەمارۆ غەیرە ناوكەییەكان دژ بە رژیمی ئێران زیاتر دەبێ

 رێكس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دووهەمین راپۆرتی بۆ كۆنگرەی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە كە رژیمی ئێران پێبەندی رێكەوتنی ناوكەیی بووە.

بە پێی راپۆرتی رۆیتەر 26ی پووشپەری 1396، رێكس تیلرسۆن لە راگەیەندراوێكی كورتدا رایگەیاند، ئەمریكا بۆ جێبەجێ كردنی تێكرای رێكەوتنەكە فشار دەخاتە سەر رژیمی ئێران و بەهۆی كاری تێكدەرانە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئەو رژیمە لەگەڵ گەمارۆی نوێ بەرەوروو دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەریەتی هەر 90 رۆژ جارێك كۆنگرە لە رێژەی پێبەندبوونی رژیمی ئێران لە بەرجام ئاگادار بكاتەوە.
ڕێکه‌وت: 2017-07-18 08:47:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی