له‌سه‌رهێل 67
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: رژێمی ئێران سەرەكی ترین پشتیوانی تیرۆریزم بوو

 رۆژی چوارشەممە 28ی پووشپەری 1396، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە تیرۆریزم، بۆ ساڵی 2016 رایگەیاند كە رژێمی ئێران هەروا سەرەكی ترین پشتیوانی تیرۆریزم بووە.

لەو راپۆرتەدا كە لە حەوت بەش پێكهاتووە چەندین جار ئیشارە بە چالاكی تیرۆریستی و تێكدەرانەی رژێمی ئێران كراوە.

لەو راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە كە ئەو تاقم و گروپانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن توانای خۆیان بۆ هەرەشە بۆسەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی پاراستووە، ئەو رژێمە سەرەكی ترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ساڵی 2016 دا بوو.

هێزی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ شەریك و هاوپەیمان و بەكرێگیراوانی رژیمی ئێران بەردەوام بوون لە كاری تێكدەرانە و نانەوەی بشێوی لە عێراق، سوریە و یەمەن. رژێمی ئێران لە سەرانسەری ناوچەكە بەردەوام بوو لە ئەندامگیری بۆ تاقمە چەكدارە شیعەكانی نزیك لە خۆی كە بەشداری لە شەری سوریە و عێراقدا دەكەن و پێشنیاری دانی ناسنامەی بەو كەسانە كردوە كە بەدەم بانگەوازەكەیەوە چوون.

حیزبوڵا هاورێ لەگەڵ رژێمی ئێران بەردەوام بوو لە بەشداری كردن لە شەرەكان و دەوری زۆری هەبوو لە پشتیوانی لە هەنگاوەكانی دەوڵەتی سوریە بۆ پاراستن و كونترۆڵی ناوچەكانی ژێردەستی و هەلی فێركردن و بارهێنانی گروپەكانی نزیك لە رژێمی ئێران لە عێراق و سوریە و یەمەن. 

جوێ لەوە حیزبوڵا بەردەوام بووە لە پەرەپێدانی تواناكانی بۆ هێرشی تیرۆریستی لە سەرانسەری جیهان.

لەو ماوەدا ئەمریكا بە بەكارهێنانی هەندێ كەل و پەل بەردەوام بوو لە بەرنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستیانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.


 
ڕێکه‌وت: 2017-07-20 07:43:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی