له‌سه‌رهێل 29
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گەمارۆی نوێ دژبە رژێمی ئێران و جێگیركرانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی

 رۆژی سێ شەممە 3ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی پێشنیارێكی دوو حیزبی بۆ سەپاندنی گەمارۆی نوێ ژ بە رژێمی ئێران و جێگیركرانی نێونی سوپای پاسداران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 419 دەنگی ئەرێ لە بەرامبەردا 3 دەنگی نا پەسەند كرا.

ئەو پەسەندكراوە دەبێ بچێتە سەنای ئەمریكا و دوای پەسەندكران لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەمریكاوە واژۆ بكرێ.

ئەد رۆیس سەرۆكی كۆمیتەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەنجومەن وتی: پێشنیاری گەمارۆكان دژ بە كەسانێكە كە مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن و گەمارۆكان لەبەر پشتیوانی رژیمی ئێران لە تیرۆریزم و بەرنامەی مووشەكی بالستیك پەرەدەستێنێ‌.

ئەلیوت ئەنگل سەرۆكی دیموكراتەكان لە كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران: زۆر جار وتوومە كە دەبێ رژێمی ئێران لەسەر تیرۆریزم، بەرنامەی مووشەكی و پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ژێر فشارەكاندا راگرین و ئەو پێشنیارە دروست ئەو كارە دەكات.

بێرد شێرمەن نوێنەری دیموكرات لە ئەنجومەن: ئەو پێشنیارە، گەمارۆی تیرۆریزم دەخاتە سەر سوپای پاسداران كە لە پێشدا هێزی قودس دەگرێتەوە.

ماڵپەری فەرمی كۆمیتەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نووسی: گەمارۆكان، بەهۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم سوپای پاسداران دەكاتە ئامانج.

لە پەسەند كراوەدا هاتووە: سوپای پاسداران نەك تەنیا هێزی قودس بەرپرسی جێبەجێ كردنی بەرنامەی نێونەتەوەیی چالاكی تێكدەرانەی رژێمی ئێران، پشتیوانی لە تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و بەرنامەی مووشەكی بالستیكە.

ئەو پەسەندكراوە دیاری كردووە كە 90 رۆژ دوای جێبەجێ كردنی ئەو قانوونە، سەرۆك كۆماری دەبێ ئەو ئابڵوقانەی دەستنیشان كراون دژ بە سوپای پاسداران و كەسانی دەرەوە كە لە بەرپرسان، مۆرە یان وابەستە بە سوپای پاسدارانن بسەپێنێ.

پەسەندكراو نوێ بۆ گەمارۆ دانی رژێمی ئێران و دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی، سەرۆكەوتنێكی گەورە بۆ ئوپزسیۆنی ئێرانە كە لە ساڵانێك لەوە پێش هەوڵی داوە كە ئورگانی سەرەكی تیرۆریزم و دواكەوتوویی و سەركوتی فاشیزمی مەزهەبی حاكن لە ئێران بخرێتە ژێر ئابڵوقە و لەو لیستەدا جێگە بگرێ.

 
ڕێکه‌وت: 2017-07-26 01:02:43
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی