له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات لەكۆریادی 28گەلاوێژ سالیادی فەتوای جیهادى خومەینی دژی گەلی كورد

 رۆژی شەممە رێكەوتی 29ی گەلاوێژی 1396 لە  هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بە مەبەستی یادكردنەوەی 28ی گەلاویژ ساڵیادی فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران رێورەسمێكی بە شكۆ لە ژێر ناوی (28ی گەلاوێژ رۆژی خۆراگری خەڵكی كوردستان) بە ئامادەبوونی زۆرێك لە حیزب و لایەن و كەسایەتیەكانی هەر چوارچ بەشی كوردستان بەرێوە چوو. 


ئەو رێورەسمە كە لە لایەن ژمارەێك كەسایەتی تێكۆشەری دەرەوەی حیزبەكان و بە پاڵپشتی 5 لایەنی كوردستانی ئێران رێكخرابوو بە ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان پەیامی لێژنەی ئامادەكاری رێورەسم لە لایەن بەرێز مامەند رۆژە پێش كەش كرا و دواتر بەرێز مەحمود عوسمان هەر بەو بۆنەوە پەیامێكی پێش كەش كرد. 


بڕگەی دواتر پێشكەش كردنی پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو. 


لەبرگەكانی دواتر پەیامی پەیامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لایەن بەرێز رەزا كەعبی ، پەیامی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز عەبدوڵلا موهتەدی ، پەیامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن بەرێز حەسەن شەرەفی، پەیامی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە لایەن بەرێز ئاسۆ حەسەن زادە پێش كەش كران. 


لەناوئاخنی رێورەسمەكە چەندین سرود و گۆرانی لە لایەن هونەرمەندانی هەر چواربەشی كوردستان بەرێزان ، مامۆستا ناسری رەزازی  و كاڵێ‌ ئاتەشین و میرا و نەدا و گرووپی هونەرمەندانی رۆئاوای كوردستان و هونەرمەندیكی باكوری كوردستان پێش كەش كران. 


لەم ڕێوڕەسمەدا شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران  بە سەرپەرشتی بەرێز كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی  بەشدارییان كرد.





 




 




 




 





 
ڕێکه‌وت: 2017-08-20 13:57:48
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی