له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرێوەچونی رێورەسمی پێنجی خەرمانان لە بنكەی سەركردایەتی سازمان لە ناحیەی رزگاری

 5ی خەرمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە بنكەی سەركردایەتی بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵ، رۆژی هەینی 3ی خەرمانانی 1395 ی كۆچی خۆری لە بنكەی سەركردایەتی سازمان، بە ئامادەبوونی نوێنەری چەندین حزب و ریكخراو ئەندامان و دۆستانی سازمان و ئەندامانی سەركردایەتی، سەعات 6ی ئێوارە مەراسمی 37 ساڵەی دامەزراندنی سازمان بەرێوەوو، سەرەتای مەراسم بە دەقیقەیەك وێستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و لەسەروشیانەوە رێبەری مەزنی گەلەكەمان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەقیقەیەك بێدەنگی راگەیندرا، دواتر لەلایەن گروپی منداڵانی سازمانەوە سرودی نەتەوەی ئەی رەقیب وترا و دوا بە دوای ئەوەش خاتوو شیلان محەممەدی بە نوێنەرایەتی لیژنەی ئامادەكاری مەراسم ووتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد، دوابەدوای ئەوەش هاوكات لەگەڵ وتنی گۆرانی لەلایەن گروپی موزیكەوە،  37 مۆمی تەمەنی سازمان لەلایەن بەرێزان شۆرشی حاجی  و ئەوین فەرەجی ئەندامانی سەركردایەتی داگرسێنرا. 

هەروەها پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمان لەلایەن بەرێز سەید كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسیەوە خوێندرایەوە، دواتر هونەرمەند نیهاد هەركی سرودێكی حەماسی پێشكەش كرد، دواتر بەرێز رێبوار حسێنی ئەندامی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان پارچە پەخشانێكی بەو بۆنەوە خوێندەوە، دوای ئەوە پارچە پەخشانێك كە بە قەڵەمی رێبەری نەتەوەی گەلەكەمان جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنیەوە بەبۆنەی 5ی خەرمانانەوە نوسرابوو لەلایەن خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی سەركردایەتی سازمانەوە خوێندرایەوە، وە پەیامی رێكخراوی ئافرەتانی سازمان لەلاین خاتوو شەكیلا مورادی ئەندامی رێكخراوەكە پێشكەش كرا. هەروەها پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات لەلایەن بەرێز ئارام سلێمانی بەرپرسی رێكخراوی لاوان خوێندرایەوە.

مەراسمەدا فیلمێكی دێكۆمێنتاری لەسەر سازمانی خەبات كە لەلایەن كومسیۆنی راگەیاندنی سازمانەوە ئامادەكرابوو پێشكەش كرا لە بەشەكانی دیكەی مەراسمدا چەندین سرود و گۆرانی لەلایەن گروپی منداڵانی سازمان و هونەرمەندان نیهاد هەركی و گۆرانی بێژی پێشمەرگە گۆران مەدەنیەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

بڕگەی كۆتایی رێورەسمی 5ی خەرمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمان تایبەت بوو به هەڵپەركێ و گۆرانی.






































































































































































































































































































































































 
ڕێکه‌وت: 2017-08-27 01:09:08
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی