
ئامادەبوانی بەرێز
هۆگرانی رێگایی پیرۆزی سازمانی خەبات
37 ساڵ لەمەو بەر و لە رۆژێكی وەهادا سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە رێبەرایەتی مامۆستا سید جەلال حسێنی بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی دوژمن و داگیركەرانی خاكی پیرۆزی كوردستان و روبەرووبوونەوەی بیری توندرەوی و نا دادپەروەری و خزمەتكردنی میللەتەكەمان بوونی خۆی راگەیاند و قۆناغێكی گرینگ لە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان لە كوردستانی ئێران دەستی پێكرد .
هەر بەو بۆنەیەوە بەناوی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە سەرجەم تێكۆشەرانی ئەم رێگا پیرۆزە دەكەین و هەروەها سەری رێز دادەنەوێنین لە ئاست شەهیدانی سازمانی خەبات و سەرجەم شەهیدانی كوردستان كە بە خوێنی گەشی خۆیان پارێزگاریان لەمانەوەی میللەتەكەیان كردو بوونە رەمزی خۆراگری . هەروەها هەزاران سلاو دەنێرین بۆ دامەزرێنەرانی سازمان خەبات بە تایبەت مامۆستا سید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەی كوردستان
بەرێزان
ئێمە لە كاتیكدا ئەم یادە بەرز رادەگرین كە بلێسەی ئاگری خەبات و تێكۆشان دژی رژێمی ئاخوندی زیاتر لە جاران بە گۆڕ و تینە ، سەرەرای هەموو ئەو نابەرامبەریەی كە لە نێوان هێزی دوژمن و هێزی كورد دایە لە سەرجەم بوارەكاندا . رژێمی ئاخوندی چ لە رابردوو چ لە ئێستادا هەموو هەولی ئەوەیە كە دەسەڵاتی شومی خۆی بۆ ناوچەكانی دیكەی وڵات و دەرەوەی وڵات بگوازێتەوە بۆ مەبەستە گلاوەكانی خۆی . هەرچەند هەمیشە هەست بەو مەترسیە كراوە و دەبینرێت، بەڵام رێگریەكی جیدی لە ئارادا نیە هەر ئەمەش بۆتەی هۆی ئەوەی بە هاوكاری كەسانی بەرژەوەند خواز و قازانج ویست و میللەوت نەویست لەم پلانەدا تا رادەیەك سەركەوێت و دەسەڵاتی خۆی بەسەر چەندین وڵاتدا بسەپێنێت ، بەڵام ئەوە جێگەی خۆشحالیمانە لە كوردستانی ئێراندا نەك نەیتوانی ئەو ئامانجەی بێنێتەدی بەڵكو لەلایەن لاوان وباقی چین و توێژەكانی دیكەی كوردستان بە توندی جوابدرایەوە و تائێستاش سەرەرایی ئەو هەموو هێز و تواناییەی كە دژی كورد دەیگرێتە بەر بەڵام هێشتا نەیتوانیوە دەنگی نارەزایەتی نەهێلێت و دایمركێنێت . هەرئەمە نیشانەی خۆراگری ئەم گەلەیە كە لە ئاست دوژمنانی كوردستاندا چۆك دانادا و سەر بۆ دوژمن نەوی ناكات ، بە جۆرێك رووبەرووی ویست و ئامانجەكانی دوژمن بوو وەوە كە لە مێژوودا لە بیر نەكرێ و وەك لەپەرەیەكی پرشنگدار لە خەبات و تێكۆشانی بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و مافە رەواكانی بمێنێتەوە .
جاریكی دیكە بەبۆنەی پێنجی خەرمانان سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە سەرجەم گەلی كورد بەگشتی و تیكۆشەرانی سازمانی خەبات بە تایبەتی دەكەین
بروخێ رژێمی ئاخوندی
سەركەوێ خەباتی رزگاریخوازانەی میللەتەكەمان
رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستان
دەستەی بەرێوەبەری
3ی خەرمانانی 1396
بهشی ( لاوان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





