له‌سه‌رهێل 99
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌شداری  ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌ که‌رنه‌ڤاڵی ڕیفراندۆم له‌ فینلاند

 


 ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٢ هه‌ینی ٣١ی خه‌رمانان به‌رامبه‌ر به‌ ٢٢ی سێپتامبیری٢٠١٧ ئه‌ندامانی کومیته‌ی فینلاندی سازمانی خه‌بات له‌ سه‌ر داوای لیژنه‌ی ئاماده‌کاری که‌رنه‌ڤاڵی ڕیفراندۆم له‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو به‌شداریان کرد. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کەرنەڤاڵه‌ بۆ  پاڵپشتی گشتپرسی و سەربەخۆی کوردستان بەڕێوەچوو و، رەوەندی کوردی و بەشێکی سیاسەتڤانان و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەش که‌ پاڵپشتی دۆزی ڕه‌وایی کورد ده‌که‌ن به‌شداریان کرد. 

یه‌كێك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی نزیك باڵەخانەی په‌رله‌مانی فینلا‌ندا، به‌درێژایی سێ كاتژمێر به‌ ئاڵای كوردستان داپۆشرا. ئه‌وه‌ دواهه‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی كوردستانیانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ بوو و، به‌و ئاهه‌نگه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان دەربڕی.

ڕێکه‌وت: 2017-09-23 19:09:38
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی