له‌سه‌رهێل 96
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بۆ پشتیوانی لە كۆڵبەران و نارەزایەتی خەڵكی شارەكانی كوردستان لەئۆسلۆ گردبوونەوەیەكی ج

 رۆژی 1ی رەزبەری 1396، 23ی سێپتامبری 2017 لەسەر داوای كۆمیتەی سێ سازمان و حیزبی كوردستانی گردبوونەوەیەك بۆ پشتیوانی لە كۆڵبەرانی زەحمەتكێش و ناڕەزایەتیە جەماوەریەكانی ئەم دواییەی خەڵكی شارەكانی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی نۆروێژ گردبوونەوەیەكی نارەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران بەرێوەچوو.


ئەم گردبوونەوەیە كە پێشتر لەلایەن هەر سێ كۆمیتەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان بانگەوازی بۆ كرابوو به ئامادەبوونی چەند هێز و لایەنێكی سیاسی وەك پارتی سەربەستی و رێكخراوی یاری كورد و چەندین چالاكی سیاسی كورد و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندام و لایەنگری ئەو سێ لایەنە بەرێوەچوو.


شایانی گوتنە ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بەرزكردنەوەی ئاڵای سازمان و ئاڵای كوردستان بەشێوەیەكی چالاك بەشداری ئەو گردبوونەوەیان كرد، هەروەها پەیامی رێكخەرانی گردبوونەوەكە كە بە زمانەكانی كوردی و فارسی ئامادەكرابوو لەلایەن پەژاری حوسێنی و ەهاب مەحمودی پێشكەش كرا.

 


  لە ناواخنی بەرنامەكاندا چەندین دروشم لە پشتیوانی لە كۆڵبەران لەلایەن رێخكەرانی گردبوونەوەكەوە دران و بەشداربووانیش دوبارەیان دەكردەوە


 





 





 


 


 





 


 


 






ڕێکه‌وت: 2017-09-24 14:41:50
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی