له‌سه‌رهێل 72
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ناوی27 كەس لە گیراوانی شاری سەقز دەستبەسەر كراون

 لە دوای بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و دەربڕینی هەستی خۆشحاڵی خەڵكی كوردستانی ئێران، لە شاری سەقز بە دەیان کەس لە هاووڵاتییانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی ئێران لە شاری سەقز سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و کەسـێکیان بە ناوی ”مێهرداد بەرایی“ کوڕی فەیزوڵڵا دەستبەسەر کردووە.

 هەروەها هەواڵدەری هەنگاو ناوی 27 كەسی دیكە لە گیراوانی شاری سەقزی بەم شێوەیەی بڵاو كردۆتەوە: 

1ــ بەختیار خوشناو ٢ ــ هیوا دەستباز ٣ ــ سارینا فەتحی ٤ ــ حەمید ڕەزایی ٥ ــ جەلال کەسنەزانی ٦ ــ ئەیۆب حوسێن‌زادە ٧ ــ شاهۆ ساڵحی ٨ ــ عادڵ کەریمی ٩ ــ یەدوڵڵا کەریمی ١٠ ــ هێمن کەریمی ١١ ــ بەهادین  قەساب ١٢ ــ عەلی حوسێنی ١٣ ــ خالید عەلی‌پوور ١٤ ــ عەتا ڕەحمان‌زادە ١٥ ــ فەرزاد مەحموودی ١٦ ــ ڕزگار محەممەد پەنا ١٧ ــ ڕووناک ئەحمەدی  ١٨ ــ فەرزاد فەرەج پەناه ، ١٩ـ زانیار بەخشی ٢٠ـ عەلی ئیبراهیمی ٢١ـ هەژیر مەلوودی ٢٢ـ هیوا زارع پوور ٢٣ـ فەرزاد ساوان ٢٤ـ جەماڵ سەرشیوی ٢٥ـ لەیلا خەلیلزادە ٢٦ـ شێرکۆ موریدزادە ٢٧ـ مێهرداد بەرایی

جێی باسە كە هەر یەک لە عادڵ کەریمی، یەدوڵڵا کەریمی، هیوا دەستباز و بەهائەدین قەساب بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد كراون.

 
ڕێکه‌وت: 2017-10-05 14:23:17
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی