له‌سه‌رهێل 92
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی سازمان لە گردبوونەوەیەك دژ بە سزای سێدارە لەبەردەم پارڵمانی نۆروێژ

 رۆژی شەممە 15ی رەزبەری 1396، لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران لە وەلاتی نۆروێژ، كۆمیتەی سازمانی خەبات لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری دا كرد كە بەبۆنەی رۆژی 10ی ئۆكتۆبر رۆژی جیهانی دژ بە سزای سێدارە لەبەردەم پارڵمانی وەلاتی نۆروێژ رێكخرابوو.


لەو كۆبوونەوەدا ژمارەیەك پەیام كە بریتی بوون لە پەیامی خانم مریەمی رەجەوی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی شۆراو نوێنەری شۆرای ملی مقاومەت لە وەڵاتانی نۆردیك و پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان پێشكەش كرا.


شایانی باسە چەندین پارڵمانتێری نۆروێژی بەبۆنەی سزای ئێعدام لەلایەن رژیمی ئێرانەوە و بەتایبەت لەسێدارەدانی بەندكراوانی سیاسیی لە ساڵی 1367 وتەیان پێشكەش كرد و ئەو كردەوە نامرۆڤانەی رژیمی ئێرانیان مەحكوم كردو داوایان كرد فەرماندەر و بەرێوەبەرانی ئەو جینایەتە دەست نیشان و دادگایی بكرێن و بە سزای كردەوەكانیان بگەن.








































 

 
ڕێکه‌وت: 2017-10-09 23:24:14
به‌شی ( چالاکیه‌کان )





دیمانه

سیاسی