له‌سه‌رهێل 100
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە پیرانشار دەسترێژ لە ئوتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد دەكەن و لە ئەنجامدا شۆفیری ئوتۆمبێلەكە گیان لە دەست دەدات.

بەپێی هەواڵەكان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ڕەزبەری 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە پیرانشار دەسترێژیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد بەناوی كامیل مەحمودی تەمەن 30 ساڵە كردووە و لەئاکامدا گیان لە دەست داوە.

هەتا ئێستا هێزەكانی رژیم تەرمی ئەو كاسبكارە كوردەیان نەداوەتەوە بە كەس و كاری.
ڕێکه‌وت: 2017-10-13 13:29:15
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی