له‌سه‌رهێل 94
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە 21 رۆژدا 6 كۆڵبەر بوونە قوربانی

  لە سێ حەوتووی رابردوودا بەلانی كەمەوە  6 كەس لە كۆڵبەرانی كورد، بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێرانەوە بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵ  21ی رەزبەری 1396 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی  ئێران لە شاری ماکۆ تەقەیان لە ماشینی کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئەحمەدپوور کردووە و بە سەختی بریندار كراوە.

 

هەروەها هەواڵدەری  هەنگاو راگەیاند لەسەرەتای وەرزی پاییزەوە لە شارەکانی سەردەشت، سەقز، پیرانشار، ماکۆ ، شنۆ و نەوسوود  ٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران کوژراون و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون .
ڕێکه‌وت: 2017-10-15 11:00:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی