له‌سه‌رهێل 103
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژرانی كاسبكارێكی  كورد بە تەقەی هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێران

 شەوی  ٢٩ی رەزبەری 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران  لە شاری سەردەشت دەسترێژیان لە ژمارەیەک کاسبکاری كردووە كە لە ئەنجامدا یەكێك لە كاسبكارەكان گیانی لە دەست دا.

ناوی ئەو كاسبكارە بە "پشتیوان موعینی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "ڕەحمانە سوور" خەڵکی دێهاتی "گەوڵان" لە ناوچەی بێتووش راگەیەندراوە .جێی باس كە دوای كوژرانی موعینی، خانەوادەی جەنازەكەیان بردۆتە بەردەم فەرمانداری ئەوشارەو داوای سزادانی تاوانباران و بكوژی كورەكەیان كردووە.

 

هەوالدەری كوردپا لەو بارەوە دەنووسێ   هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئێران جێگیر لە پاسگای بێتووش ژمارەیەک لە کاسبکارانیان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ١٤ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەم پاسگایە گیانیان لە دەست داوە.
ڕێکه‌وت: 2017-10-22 15:04:09
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی