له‌سه‌رهێل 30
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە ناوچەی سەردەشت كۆڵبەرێكی دیكە لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە بریندار كرا

 بە هۆی دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران كۆڵبەرێك لە سنووری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 29ی رەزبەری 1396کۆڵبەرێکی کورد بەناوی محەمەدی خالیدی بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمەوە لە سنووری قەندۆڵی ناوچەی سەردەشت بریندار بوو، و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.

ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەو رۆژە پشتیوان موعین خەڵكی گوندی گەوڵانی ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە تەقەی لێكراو گیانی دا.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە لەلایەن 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 121 كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێرانەوە كوژران و بریندار بوون.

 
ڕێکه‌وت: 2017-10-23 14:39:32
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی