له‌سه‌رهێل 52
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خۆكوژی ژنێكی تەمەن 60 ساڵ لە شاری پاوە

ژنێکی 60 ساڵەی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ڕۆژی دووشەممە 24ی ڕەزبەری 1396 ژنێکی 60 ساڵەی دانیشتووی گوندی ”بانەوەڕە“ ی سەر بە شاری پاوە بەناوی فانۆس عەزیزی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە نەخۆشخانەیەكی شاری كرماشان و گیانی لەدەست دا.

دەگوترێ فانۆس بەهۆی نالەباربوونی کێشەی دەروونی خۆی کوشتووە.

ناوبراو دایکی سێ منداڵە بووە و مێردەکەشی بە هۆی پیری و پەک کەوتووییەوە لەماڵەوە کەوتووە.

 
ڕێکه‌وت: 2017-10-23 14:53:03
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی