له‌سه‌رهێل 68
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پێشمەرگە بەتوندی وەلامی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە رژیمی ئێران دەداتەوە

سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە سەعات 8:00 هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە هێزی تیرۆریستی قودسی رژیمی ئێران لە مەحمودیە هێرشی كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

مەنسور بارزانی فەرماندەیەكی پێشمەرگە لەو بارەوە دەڵێ: هێزەكەی حشدی شەعبی لە رەبیعەوە بەرەو مەحمودیە دەهات. پێشمەرگە حەشدی ئاگادار كردەوە لە پێشرەوی كردن، بەڵام زیاتر هاتنە پێش و شەڕ رووی دا.

ناوبراو باس لە ئەنجامی شەرەكە دەكات و دەڵێ: لە شەرەكەدا دوو هامەر و باجەرێكی حەشدیان تێكشكاندوون و حەشدیش بە فەرمی داوای كردووە شەر بوەستێت. و پێمەرگەش هیچ زیانێكی نەبووە.

هەر ئەمرۆ لە مێحوەری مەخموری هێرشی پێشمەرگە پێكدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سەر بە رژیمی ئێران رووی دا. موقەدەم رووكن ئەدەهەم مزووری بەرپرسی فەوجی چوار لە لیوای 14ی پێشمەرگە رایگەیاندووە كە نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە 24ـ10ـ 2017 حەشدی شەعبی لە بەرزاییەكانی بازارگە لە نزیك بازگەی ئاسایش لە مێحوەری مەخمور هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە. 

ئەو فەرماندەی پێشمەرگە دەڵێ: هەر زوو هێرشەكەی حەشد تێكشكێندراوە و دوو باجەر و شەش هامەریان كەوتنە دەست پێشمەرگە. بەپێی زانیاریەكانمان كوژراو و برینداریشیان هەیە بەڵام ژمارەكە روون نیە. پێشمەرگەیەكیش بریندار بووە.

لەپێوەند بە هێرشی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە سوپای تیرۆریستی رژیمی ئێران وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردوەتەوە و دەڵێ: حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق بە رێكەوتنەكان پابەند نابن و هەر پێشرەوی دەكەن. 

وەزارەتی پێشمەرگە تەئكید لەوە دەكاتەوە كە ئەم رەفتارەی میلیشیاكانی حەشد و هێزەكانی عێراق بە هیچ شێوەیەك قابیلی قەبووڵ نیە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەك بەرگری لە خاكی كوردستان و ژیان و كەرامەتی خەڵك دەكات.
ڕێکه‌وت: 2017-10-24 15:58:51
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی