له‌سه‌رهێل 24
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
چەكدارانی حەشدی شەعبی ژیانی هەزاران ئافرەت و منداڵیان لە خورماتوو كردوەتە دۆزەخ

رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، راپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك و خورماتو بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی لێبوردنی نێونەتەوەیی، چه‌كدارانی میلیشای حه‌شدی له‌ ‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ی داگیریانكردووه‌, خه‌ڵكی مەدەنیان كوشتووه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌سیشیان ئاواره‌ كردووه‌ و به‌ سه‌دان ماڵیشیان تاڵانكردووه‌ و سووتاندووه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ نێونەتەوەییە ئاشكراشی كردووه‌, دانیشتووانی قه‌زای خورماتوو قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ لییان مه‌علوف، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه‌، رایگه‌یاندووه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی, ژیانی ‌هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی خورماتوویان كردووه‌ته‌ دۆزه‌خ و ناوچه‌كه‌شیان وێران كردووه‌.

به‌هۆی كاره‌ ئاژاوه‌گێڕییه‌كانییانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه‌ ئارامه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ بوون.
ڕێکه‌وت: 2017-10-24 23:16:49
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی