له‌سه‌رهێل 63
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە پاڵاوگەیەكی تاران ئاگركەوتەوە و 6 كرێكاری كورد سوتان

 بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی تاران 6 كرێكاری كوردی خەڵكی ئیلام گیانیان دا.

بەشی جیاكردنەوەی پاڵاوگەی نەوت مەوادی سووتەمەنی دەدا و تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بوو.

لەو رووداوەدا شەش كەس لە كرێكارەكانی پەیمانكاری ئورهال گیانیان داو چەند كەسی دیكە  بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

 

بەرپرسی بەشی ئاگركوژێنەوەی شارەداری باقر شار لەو بارەوە وتی: نزیك بە سەعات 4ی دوانیوەرۆ لە یەكێك لە بەشەكانی پاڵاوگەی نەوتی تاران ئاگركەوتەوە و بە بنكەی ئاگركوژێنەوەی باقر شار راگەیەندرا. لەو رووداوەدا 10 كەس كوژراو و بریندار بوون.
ڕێکه‌وت: 2017-10-28 09:05:02
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی