له‌سه‌رهێل 58
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هێزەكانی رژیم لە سنووری سەردەشت كۆڵبەرێكیان كوشت

 

 كۆڵبەرێكی زەحمەتكێشی كورد بە دەستڕێژی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران گیانی دا.

بەپێی هەواڵ سەعات  ٧ی شەوی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری 1396، هێزە سەركوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە نزیك دێی بەیتووشی شاری سەردەشت، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە كە بەداخەوە كۆڵبەرێك بەناوی پشتیوانی موعین 24 ساڵ و كوری رەحمان و خەڵكی دێی "گەولان" بەركەوتووەو گیانی داوە.

 

شاهیدان باس لەوە دەكەن كە پشتیوان دوو گوللە بەر سەری كەوتووەو لە جێدا گیانی لەدەست داوە.
ڕێکه‌وت: 2017-10-29 13:35:42
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی