له‌سه‌رهێل 59
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادكردنی بەپەلەی محەمەدی نەزەری دەكات

 ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا زیندانی كردنی محەمەدی نەزەری بە نادادپەروەرانە ناودەبات و داوا دەكات ئەو بەندكراوە سیاسیەی كورد بە پەلە و بێ مەرج ئازاد بكرێ.

ئەو رێكخراوە ڕایگەیاندوە کە: بەندکراوی سیاسی، محەممەد نەزەری کە زیاتر لە دوو دەیەیە لە زینداندایە، ڕاگیرانی لە بەندیخانە نادادپەروەرانەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستی بە نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە.

ئەو ڕێکخراوە لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە: “تەندروستیی محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی تەمەن ٤٦ ساڵ کە نیوەی زیاتری تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕ كردووە ، ئێستا بە هۆی مانگرتن لە خواردنی درێژ خایەن، کەوتووەتە مەترسیەوە. محەممەد نەزەری لە ٨ی گەڵاوێژ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر زیندانی کردنی نادادپەروەرانەی و خۆپاراستنی بەرپرسانی قەزایی رژیم لە پێداچوونەوە بە حوکمەکەی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. 

 محەممەد نەزەری لە ماوەی مانگرتنەکەیدا ٢٥ کیلۆ لە کێشی دابەزیوەو هاوكات تا ئێستا چەند جار فشاری خوێنی دابەزیوەو لە باری جەستەییەوە زۆر لاواز و بێ هێز بووە، بە شێوەیەک کە ناتوانێ قسە بکا و به ڕێگادا بڕوات.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر ئەوە کردەووەتەوە کە محەممەد نەزەری بە هۆی چەندین نەخوشی دیکە وەک نەخۆشی دڵەوە ئازار دەکێشێ و پزیشکانی زیندان پێشتریش هۆشداریان داوە کە ناوبراو پێویستی بە پزیشکی پسپۆر لە دەرەوی زیندان هەیە و بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی زیندان گوێ بە داواکاری ناوبراو نادەن. محەممەد نەزەری گوتوویەتی تا کاتی مردن ئەو مانگرتنە درێژە پێدەدەم، مەگەر ئەوەیکە بەرپرسان وڵامی داواکارییەکانی یەک لە دوای یەکی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دادپەروەرانە بە دۆسیەکەی بدەنەوە.

 

محەممەد نەزەری ماوەی ٨٥ ڕۆژە مانی گرتووە.
ڕێکه‌وت: 2017-10-29 13:46:50
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی