له‌سه‌رهێل 69
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە دوو كردەوەی جیادا دوو ژن لە سنە خۆیان كوشت

 لە كۆتایی مانگی رەزبەردا لە دوو كردەوەی جیا دوو ژن لە شاری سنە كە یەكیان دوكتور بووە خۆیان كوشتووە.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری 1396، ژنێکی لاوی خەڵکی موژژ و دانیشتووی سنە بە ناوی ”سونیا عەتایی“ لە پارکی ئاویەری ئەو شارە خۆی هەڵواسییوەو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 وەك دەگوترێ سونیا عەتایی بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوەو رۆژێك دواتر یانی جوارشەممە  ٢٦ی ڕەزبەر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی (ئارەزوو قوبادی)  بە خواردنی ١٥٠ حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە دوکتۆر بووە و دوو جار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و دایکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانیش بووە.

 

ئارەزوو قوبادی دوای گیان لە دەست دانی مێردی یەکەمی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی کێشەی دەروونی بووە و هەر ئەمەش هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕاگەیندراوە.
ڕێکه‌وت: 2017-10-29 13:57:16
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی