
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان !
كادر و پێشمەرگە خونەویستەكانی سازمانی خەبات!
پێشمەرگە، ئەو ناوە پیرۆزەیە كە گەلی كورد وەك هێما و سومبولی بەرخۆدان و نەبەزی و فیداكاری دەیناسێ و له جیهانیشدا وهك هێزێكی شۆرشگێڕو تێكۆشهر له مهیدانی نهبهردی له بهرانبهر ستهمكاران و ترۆریستان بۆ گهیاندنی نەتەوەكهی ئامانجه بالاكان و ئازادی جێی گرتووە. مێژووی تاهەنووكەی نەتەوەی كورد بە گشتی، بەخوێنی هەزاران تێكۆشەری گیانباز و مەرد نەخشاوە و ئەوەی تا ئێستا وەك دەسكەوتەكانی نەتەوەیی باسی لێدەكرێ، بە رەنج و ماندووبوونی هێزی پێشمەرگە و شەهیدانی سوورخەڵات وهدی هاتوون.
لاپەرەكانی مێژووی گەلەكەمان، ئەگەرچی لاپەرەی پڕ لە كارەسات و نسكۆ دیسانهوه ههستانهوه و راپهرین وههروهها جینایەتی دژمنان دژ به كورد و خەیانەت و دەیان نەهامەتی دیكه، بەڵام بێگومان حەماسە و داستانی نەبەردی هێزی پێشمەرگە بهشیكی زۆر له ئازارهكان و مهترسیهكان له سهر نهتهوهو نیشتمان دەرهوێنێتهوهو و ئیرادە و هیوامان بۆ گۆرانكاریی و وەدیهاتنی خەونە لە مێژینەكانمان زیاتر دەكەن.
سازمانی خەبات ی كوردستان وەك هێزێكی تێكۆشەرو ماندوو نەناس، ماوەی 38 ساڵە لە مهیدانی تێكۆشان دژی دیكتاتۆری رژیمی ئاخوندی له مهیدانی نهبهردو بهرخۆداندایهو خاوەنی دەیان حەماسەی كەم وێنەی خۆراگریی نەتەوەییە و لەسەردەستی پێشمەرگە قارەمان و چاونەترسەكانی سەركەوتنی گەلێك مەزن بۆ میللەتی كورد تۆمار كراوە. رێبهرایهتی سازمانی خهبات وەك وەفا و ئەمەگ و پێزانینێك لە حاند سەروەری و ئازایەتی و قارەمانەتیەكانی هێزی پێشمەرگە رۆژی 10ی خەزەڵوەری 1358ی وەك رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دیاری كردوەو هەموو ساڵیك لەو رۆژەدا رێز لە خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بە تایبەتی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەگیرێ.
10ی خەزەڵوەر ئەو رۆژەیە كە تێیدا هێزی چاونەترسی بەرفەرمانی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی لە جادەی هەژدەدۆلان تا نێو شاری بانه رووبەرووی گاردی جاویدان (سپای قودس) بوونەوە كە بۆ هێرش بۆ سهر شارەكانی كوردستان رهوانه كرابوون، بهڵام هێزی پێشمەرگە خەسارەتێكی یەكجار گەورەیان لە دژمن دا و وانەیێكیی مێژووییان بە رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی دا و خومەینی رێبەری جینایەتكاری رژیمی ناچار بەوە كرد كە ئاگر بڕ لەگەڵ خهڵكی كوردستان راگەێنێ و داوای دەسپێكردنەوەی دانووستانەكان بكات.
10ی خەزەڵوەر پێناسەی پێشمەرگە و رەنگدانەوەی هەموو تایبەتمەندییە بالاكانی پێشمەرگەی تێدا درەوشایەوە. ئیرادەی پۆڵایین، لە گیران نەهاتوویی، خۆنەویستی و فیداكاریی، ئازایەتی و نەبەزی، له وەها داستانێكدا كە دژمنی خوێنرێژی پێ تاساند و بوو بە جێگەی سەرسوورمان و هاوكات ئەنجامەكەشی گەورەترین پەیامی سیاسی بۆ دژمنانی گەلەكەمان و شكستێكی گەورەی بە دژمنانی میللەتەكەمان گهیاند.
پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە ژێر فەرماندەیی و رێنوینیەكانی رێبەری هەمیشە زیندووی گەلەكەمان جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی نمونەی رەوشت بەرزی و ئەخلاقی جوان و خاوەنی ئوسول و پرەنسیپ و مەعریفەت بوون و هەر بۆیەشە تاهەنووكەش بیرەوەری پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە لای خەڵكی كوردستان بیرەوەرییەكی تەژی لە جوانی و خۆشەویستی گەلن.
پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات نەك تەنیا لە مەیدانەكانی شەر بەڵكو لە باری سیاسی و تەشكلاتیش شوێندانەر بوونە و ئەگەر كادری زیندوو و ئاگا و وشیاری سازمان نەبوایە ، لەوانەیە نەتواندرابا ئەو پێشكەوتن و دەسكەتانەی ئێستا وەك پێویست وەدی بهاتبایە. هەر بۆیە هەتا ئێستاش رەهەندی سیاسی لایەنێكی گرینگی بونیانانی كەسایەتی پێشمەرگە لە ناو سازمانی خەبات ی كوردستان دایە.
ئەوەی جێگەی تێرامانە ئەمرۆ پێناسەی پێشمەرگە تەنیا لە تاكێكی چەكداری باوەردار بە ئازادی نیشتمان پێك نایە، بەڵكو هەموو تێكۆشەرانی رێگەی رزگاری نیشتمان چ لەناوخو و چ لەدەرەوە دەچنە خانەی پێشمەرگە و هێزی لەبڕان نەهاتووی پێشمەرگە. چ ئەوانەی لەناوخۆ لە راپەرین و خرۆشانەكان دەرژێنە سەرشەقام و هاواری ئازادی بەرز دەكەنەوە و چ ئەوانەی لەدەرەوەی وەڵات بە رژانە سەر شەقامەكانی وەلاتانی ئورووپایی و هاواری كپ كراوی گەلەكەمان بە جیهان دەگەێنن پێشمەرگە و تێكۆشەری رێگەی ئازادین.
پێشمەرگەقارهمانهكان و جەماوەری كوردستان!
ئەمساڵ لە كاتێك دا یادی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دەكەینەوە كە ئاڵوگۆرەكانی ناوچەكە و ئێران زۆر بە خێرایی لە حاڵی روودانن و رژیمی ئێران زیاتر له رابردوو بۆتە غودەیێكی سەرەتانی كە مایەی بشێوی و بەرهەمهێنانی خەسارەت و زیان بو گەلانی ناوچەكە و جیهانە و بە دەستێوەردانەكانی دەرەكی دەیان كارەساتی گەورەی بو خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە. لە ئاستی نێوخویش بە بەردەوامی بوونی نیزامی دیكتاتۆری و شەرئەنگیزانەی رۆژ لە دوای رۆژ لە هەموو لایەنەكانی سیاسی و ئابووری و كلتووری و كۆمەلایەتی شاهیدی بەرین بوونەوەی ئاستی خەسارەت و زیانەكانی ئهو دهسهلاته ملهوڕەین. ئەو رژیمە دیكتاتۆرە به دەستێوەردانی لە وەڵاتی عێراق بووه مایەی شەرێكی خوێناوی لەنێو پێكهاتەكانی وەڵاتی عێراق و ئیرادەی گەلی كورد لە كوردستانی عێراقی كردە قوربانی زێدەویستی و شەرئەنگیزییەكانی خۆی و دهیان كهس به پیلانگێڕانی رژیمی ئاخوندی شههید كران. ئەوە لەكاتێكدایە كە لە وولاتانی دیكهی ناوچهی خۆرههلاتی ناوهراست بەهەمان شێوە دەستێوەردانەكانی رژیم بوونەتە مایەی سەرئێشە و زیان بۆ خەڵك. ئهوهی جێگهی خۆشیه لە ئاكامی ئەو سیاسەتەش سپای ترۆریستی پاسداران خرایە لیستی ترۆری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و چەندین تەحریمی نوێ لەدژی رژیمی ئێران چەسپێندرا.
رژیمی ئێران سەرەرای هەموو سەركووت و جینایەتەكانی دژ به گهلانی ئێران، رۆژ لەدووی رۆژ زیاتر دهكهوێته داوی زێدهخوازیهكانی و تا دێت قەیرانەكانی دهسهلاتداری له ئێران پهرهدهستینن و دهبنه زەنگی مەترسی بۆ ئەو دەسەڵاتە. ئەوەی پێویستە لەسەر گەلانی ئێران و بەتایبەتی گەلی كورد، یەكریزی و ئامادەبوون بۆ هەر چەشنە دەرفەتێك بە ئامانجی لەناوبردنی سیستەمی ئاخوندی و بونیادنانی نیزامێكی خەڵك سالار و دیموكراتیك زیاتر له رابردوو بێنه مهیدان.
بێگومان ئەو گۆڕانە تەنیا بە هێزی پێشمەرگە بە مانا بەربڵاوەكەی وەدی دێ و پێویسته جهماوهر لەوەها هەلومەرجێك دا دەرفەتەكان بقۆزێتەوە و تەخت و تاجی نیزامی دیكتاتۆری ئاخوندی به خهباتی یهكانگیریان برمێنێ و لەجێگەی دەسەڵاتی خەڵكی بونیاد بنێ.
لە رۆژی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هەزاران سلاو و درود دەنێرین بۆ پێشمەرگە خونەویستەكانی كوردستان و بە تایبەتیش بۆ پێشمەرگە ئازا و قارەمانەكانی سازمانی خەبات كە لە ئێستادا رووبەرووی هێرشی درندانەی پاسدارانی رژیمی ئاخوندی دەبنەوە. بەهیوای ئەوەی بە یەكانگیری و تەبایی سەرجەم هێز ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان هەموو هێز و وزەی نەتەوەییمان سەریەك بخرێ و به روخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی له ئێران داری ئازادی بێتە بەر.
برۆخی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سهركهوێ خهباتی شۆرشگیرانهی خهڵكی كوردستان و ئێران
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
10ی خەزەڵوەری 1396
بهشی ( بهیاننامهکان )
ناونیشای وتار: بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
