له‌سه‌رهێل 96
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوشتن و بریندار بوونی دو كۆڵبەری دیكەی كورد

 رۆژی دووشەممە 15ی خەزەڵوەری 1396، كاسبكارێكی كورد بە ناوی رەسوڵ یوسفی تەمەن 20 ساڵ و خەڵكی ناوچەی قوتور لە خۆی، لە كاتی راگواستنی 20 لیتر گازۆیل لە مەرزی رازی لەلایەن مەئمورە سەركوتگەرەكانی هەنگی مەرزی دەستگیركراوەو لەدوای لێدانێكی زۆر گیانی سپاردووە. 

 

هاوكات لە رووداوێكی دیكەدا پۆلێك كۆڵبەری دیكە لە مەرزی سەردەشت دەكەونە كەمینی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندیەوەو لە ئەنجامدا بە هۆی راوەدونانەوە یەكێك لەو كۆڵبەرانە بەناوی محەممەد شەریف جەلالی تەمەن 24 سالە لە بەرزاییەوە دەكەوێتە خوارەوەو لە ملیەوە دوچاری برینداریەكی سەخت دەبێ.
ڕێکه‌وت: 2017-11-07 12:37:15
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی