له‌سه‌رهێل 87
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەزگای قەزایی رژیم چوار بەندكراوی لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارەدا

 قەزگای قەزایی جینایەتكاری رژیم حوكمی ئێعدامی سێ بەندكراوی كوردی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ كرد.

بەپێی هەواڵەكان، بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٦ی خەزەڵوەر، دەزگای جینایەتكاری رژیمی ئاخوندی لە بەندیخانەی ورمێ حوکمی ئێعدامی چوار بەندكراو کە سێ کەسیان کورد بوون جێبەجێ كرد.

ناوی ئەو چوار ئێعدام كراوە بریتین لە:

ئەسغەر ڕەنجبەر خەڵکی ئورمیە کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

 حوسێن باشۆکی خەڵکی نەغەدە  کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

هیدایەت شێرزاد خەلکی ئورمیە کە ٧ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

عەلیڕەزا زارعی خەڵکی تاران.

 
ڕێکه‌وت: 2017-11-08 14:48:11
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی