له‌سه‌رهێل 98
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێژەی خۆكوژی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان پەرەی سەندووە

 رێژەی خۆكوژی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان بە رێژەیەكی زۆر پەرەی سەندووە.

رۆژی سێ شەممە 15ی خەزەڵوەر لە شاری ئەراك خۆی، پیاوێكی بە تەمەن خۆی خستە سەر جادەی شەمەنەفەر و گیانی دا.

هاوكات هەمان رۆژ لاوێكی 15 ساڵە لە شاری ئاشخانەی پارێزگای خوراسانی باكوور خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها رۆژی 11ی خەزەڵوەر بە هۆی هەژاری برسیەتیەوە ژنێكی 43 ساڵە لەگەڵ منداڵە 14 مانگانەكەی لە بینایەكی نیوەكارە خۆی خستە خوارەوە و لەگەڵ منداڵەكەیدا گیانیان دا.

 

لە دەسەڵاتداریی ئاخونداندا، خۆكوژی ژنان لە ماوەی 5ی ساڵی رابردوو 66 لەسەد زیادی كردووە.
ڕێکه‌وت: 2017-11-09 12:52:13
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی