
دیمانەی ماڵپەری سازمانی خەبات لەگەڵ كاك بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی جیهان، ناوچە، ئێران، دەستێوەردانی رژیم لە كاروباری ناوچەكە، سیاسەتی نوێی ئەمریكا لەبارەی رژیم و پەلاماری حكومەتی عێراق بە پشتیوانی هێزەكانی رژیم بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پرسی هاوكاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لەم دیمانەدا گەنگەشە دەكەین.
دەقی دیمانەی سكرتێری گشتی سازمان لەگەڵ ماڵپەری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران:
پ ـ لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا گەلێك ئاڵووگۆڕ لە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە رژیمی ئێران دروست بووە، بەتایبەت لە دوای ئەوەی سەرۆككۆماری ئەمریكا سیاسەتی نوێی وەلاتەكەی بەرامبەر بە رژیمی ئێران و سپای پاسداران راگەیاند و رۆژی 9ی خەزەڵوەریش گەمارۆی ئابووری نوێ دژ بە سپای پاسدارانی رژیم راگەیەندرا، بەرێزتان چۆن پێشوازی لە سیاسەتی نوێی سەرۆك كۆماری ئەمریكا دەكەن، ئەو هەنگانانەی ئەمریكا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
وـ دوای هه‌لبژاردنی دونالد ترامپ به‌سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پیرۆزباییمان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پیشكه‌ش كرد، ئه‌و پیرۆزباییه به‌و مه‌به‌سته نه‌بوو كه سازمانی خه‌بات چالاكی و كاری سیاسی و شۆرشگیرانه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به‌سیاسه‌تی وولاته خاوه‌ن هێزه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه بوو كه دوناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی جیاواز ده‌بێ له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی باراك ئۆباما له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ئێران و كۆتایی دێنی به ووتویژو هاوكاری كردنی ئەو رژیمە. ئاشكرایه سیاسه‌تی حكومه‌تی پێشووی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما به‌شێوه‌یه‌ك بوو كهرژیمی ئێران كه‌ڵكی زۆری لێ بینی و توانی له سیاسه‌تی ووتووێژو نزیكی ئه‌مریكا به‌رنامه ئاژاوهگێریهكانی له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان درێژه پێ بدات.
وه‌ك دیاره حكومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به‌دارشتنی سیاسه‌تی دروست له‌به‌رانبه‌ر پاوانخوازی و سه‌ره‌رۆییه‌كانی رژیمی ئێران و به‌تایبه‌ت كه سپای ترۆریستی پاسدارانی خستۆته لیستی ترۆریستی هه‌ڵوێستێكی به‌جێی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا راگهیاندو وه‌ك چاوه‌روان ده‌كرێ قسه له‌وه ده‌كات كاری زیاتر بۆ ته‌ریك خستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی بهتێكراو سپای پاسداران به‌تایبه‌ت بكات كه ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامانه‌ی ئهمریكاو ژماره‌یه‌ك له‌وولاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌و جۆره له سیاسه‌ته‌ن له به‌رانبه‌ر رژیمی ئێران كه به زیانی رژیم و به قازانجی خه‌لكی ئێرانه.
پ ـ داهاتووی رژیمی ئێران چۆن دەبینن؟
وـ له پێوهندبه داهاتوی رژیم، بوونی ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌كان كه له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یان سه‌ندوه‌و هه‌وره‌ها دارمانی ئابووری له‌ئێران و بێكاری و گرانی و ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی ده‌سه‌لات و فشاره جیهانیه‌كان و به‌تایبه‌ت زیاتر بوونی ئالۆزی له پێوه‌ندی سیاسی رژیم له گه‌ڵ وولاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه حكومه‌تی ئاخوندی له‌داهاتودا تووش ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و قه‌یرانی زیاتر ده‌بێت وسه‌رهه‌ڵدانی ئاڵوگۆره‌كان خێراتر ده‌كات ره‌وتی روخان و له ناوچوونی خێراتر ده‌كات.
پ ـ دۆخی بزوتنەوەی كورد لە كوردستانی ئێران لە ئێستادا چۆن دەبینن؟ بە رای بەرێزتان دەبێ ئەحزابی سیاسی كورد لە كوردستانی ئێران لە ئێستادا چی بكەن بۆ ئەوەی بتوانن كەڵك لەو دەفەتانەی دێنەپێش وەرگرن؟
وـ به سه‌رهه‌ڵدانی ئالۆزیه‌كان له‌نێوان ده‌سه‌لاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سپای پاسدارانی رژیمی ئێران و به‌شێك له هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران كه‌بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیان له‌شارو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه له‌رابردوو خراپتره.
دیاره له رابردودا چه‌ند جار باسی ئه‌وه‌كرابوو كه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌لومه‌رجێكی له‌و شێوه‌یه چاوه‌روان كراوه‌و هه‌ر بۆیه پێویسته هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران خۆیان بۆ قوناغێكی نوێ و بۆ كار‌و بریاری هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كاراكردنی هێزو تواناكان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی ئاماده‌بكه‌ن، بەڵام به‌داخه‌وه گرینگی به‌و پێشبینی و پێشنهادانه نەدران و هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌رنامه‌و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه سیاسه‌كانی كوردستانی ئێران جێبه‌جێ نه‌كران. پێم وایه ئێستاش زۆر دره‌نگ نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدرێ بۆ ده‌ست پێ كردنی كار‌و چالاكی هاوبه‌ش. چه‌ند جار داوامان كردوه كه به جیددی هه‌وڵ بده‌ین له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان هاوكاری و یه‌ك ده‌نگیمان هه‌بێ و پێكه‌وه كار بكرێ.
ده‌كرێ بهپێكهینانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش و یه‌ك خستنی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانده‌یێكی هاوبه‌ش، دارشتنی میكانزمێك كه ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی قسه‌و پرۆژه‌دا نه‌بێ، به‌ڵكوو به‌كرده‌وه جێبه‌جێ بكرێن، كه بێگومان به‌شێك لهخهسارهكان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه مه‌ترسیه فیعلی و حه‌تمیه‌كان له‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران نه‌هێڵێ و یا لانی كه‌م، رێژه‌كه‌یان كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌و كات كه‌ڵك له‌و فشارانه وه‌رگرین كه له ئێستادا له‌سه‌ر رژیم هه‌ن.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وش زیاد بكه‌م كه‌زۆر گرینگه هاوكاری و كۆده‌نگی له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ربوون به‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و خۆ دوورگرتن له به‌رنامه‌و سیاسه‌تی دابه‌ش كردنی ناوچه‌كانی كوردستان له نێوان ئه‌م هێزو ئه‌و هێزدا كه سازمانی خه‌بات به توندی ئه‌وه ره‌د ده‌كاته‌وه‌و پێشنهادیش ده‌كات هیچ لایه‌نێك ئه‌و سیاسه‌ته نه‌گرێته به‌ر. هه‌روه‌ها گرینگه ئه‌و كۆده‌نگیه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی كۆنكرێتی بۆ روخانی رژیمی ئاخوندی بێت. به بۆچوونی من ده‌بێ ئیتر لایه‌نه سیاسیه‌كان له كوردستان و له تێكرای ئێران دووركه‌ونه‌وه له دروشمی ووتوێژ له گه‌ڵ رژیمی ئێران رژیمێك كه مێژووی 39 سال حكومه‌ت كردنی لێوان‌لێو لە جینایه‌ت دژی خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی ئێرانه، رژیمێك كه جینایه‌تكارانی وه‌ك پاسدار قاسم سلیمانی و پاسدار سه‌حرارودی له كه‌سه دیار‌و دهمراستهكانیانن.
پ ـ بزوتنەوەی سەرانسەری ئێران چۆن دەبینن؟ شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدین تا چەندە توانیویانە سەرنجی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای خۆیان وەك ئاڵترناتیوی رژێم راكێشن؟ شۆرای ملی مقاومەت لە كوێی سیاسەتی نوێی ئەمریكا دژ بە رژیمی ئێراندایە؟
وـ گومان نیه كه سازمانی موجاهیدین كاریگه‌رترین هێزی سیاسی سه‌رانسه‌ری له ئێرانه كه ده‌وری به‌رچاو و گرینگی له مهعادلاته سیاسیه‌كان هه‌یه‌و له‌وولاتانی ئوروپایی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت، به گرینگیه‌وه لێ یان ده‌رواندرێ. شورای میللی مقاومه‌ت وه‌ك ئالترناتیوی رژیم جێگه‌ی بایه‌خی كۆمه‌لگه‌ی جیهانی ناكرێ به‌گرینگیه‌وه له ده‌وری شورای میللی مقاومه‌ت له‌داهاتووی ئێران‌دا نه‌روانین، به‌تایبه‌تی كهتهنیا هێزی جیددی و كاریگه‌ره له‌خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی.
به‌و پێگه سیاسیه‌ی شورای میللی مقاومه‌ت له ناوخۆی ئێران و له جیهاندا هه‌یه‌تی، حیسابی له سه‌ر دەكرێ، گرینگی و ده‌وری به‌رچاوی له ئیران‌دا ده‌درێ.
پ ـ ئێستا و داهاتووی سازمانی خەباتی كوردستان لە باری سیاسی و تەشكیلاتیەوە چۆن دەبینن؟ ئەركی سەرەكی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە ئێستا و داهاتوودا چیە؟
وـ پرسیاریكی زۆر گرینگه، به‌بۆچوونی من داهاتووی سازمانی خه‌بات له‌باری ته‌شكیلاتی و سیاسی په‌یوەندی به راده‌ی چالاكی و هه‌ڵسورانی تێكرای ئه‌ندام و به‌رپرس و هۆگرانی سازمانه‌وه هه‌یه. خاڵێكی دیكه‌ی گرینگ كه ده‌بێ له‌به‌رچاوی بگرین ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ تیكۆشان بۆ ئازادی نیشتمان و ئازادی گه‌ل و تیكۆشان بۆ روخانی رژیمی ئاخوندی زۆر پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جیددی پێداگری بكرێ له‌سه‌ر رێبازی سازمانی خه‌بات كهرێبازی شه‌هیدان و مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی و تێكرای تێكۆشه‌رانی قه‌درگرانه. پێویسته تێكڕای خهباتیهكان له‌گه‌ل تیكۆشان له‌پێناو ئازادی و دهستهبهركرانی ماف و ئازادیه‌كان بۆ گه‌ل و نیشتمان زۆر سه‌ربه‌رزانه له‌سه‌ر رێبازی پر له‌سه‌روه‌ری سازمانه واقع بین و كه‌م هه‌ڵه‌و خاوێن و شۆرشگیرهكهمان تێ بكۆشن.
بێگومان كوردایه‌تی و خه‌باتی ئازادیخوازی ئامانجی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌لگایه‌و هه‌موو تاكێكی كۆمهلگاكهمان شانازی به‌كورد بوونی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌و پێ یه هه‌ر ئه‌ندامێكی سازمان كه چالاك و تیكۆشه‌ره له خه‌باتی مافخوازانه‌و نه‌ته‌وه‌یی بێگومان كاركردن و چالاك بوون بۆ بردنه‌پێشی سازمان و رێبازی سازمانی خه‌بات ده‌بێ له ئامانجهبهرزهكانی بێ.
من دڵنیام به چالاكی و هه‌ڵسوڕانی دڵسۆزانه بۆ رێبازهكهمان و بوونی رێبوارانی خه‌مخۆرو دڵسۆز‌و خاوه‌ن باوه‌ر داهاتووی سازمان پر له سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌دار ده‌بێ.
پ ـ پێوەندی سازمانی خەبات لەگەڵ ئەحزابی دیكەی كوردستانی ئێران لە چ ئاستێكدایە، مێعیار و بنەمای پێوەندیتان لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی كوردستان چیە؟
وـ سازمانی خه‌بات هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهاتنیه‌وه باوه‌ری ته‌واوی به‌و ئه‌سل و بنه‌ره‌ته هه‌بوه كه ده‌بێ له كوردستاندا چالاكی سیاسی و ته‌شكیلاتی و بیروباوه‌ری سیاسی ئازادانه‌و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌ڵسورانی هه‌بێ و هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پرنسیپه دروسته باوه‌ری وابوه كه پێوه‌ندی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران پێویسته دۆستانه‌و له چوارچێوه‌ی رێزی به‌رامبه‌ردا دارێژرێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێ ئه‌وه‌یه كه ئیتر ده‌بێ روانگه‌ی هێزی یه‌كه‌م و حیزب و سازمانی یه‌كه‌م له فه‌رهه‌نگی كاری سیاسی و له گۆره‌پانی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردستان به یه‌كجاری نه‌مێنێ. كوردستان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێویستی به ته‌بایی و یه‌كێتی و یه‌كریزی هه‌یه‌و هه‌ر هێزێكی سیاسی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته كاربكات زیان به خۆی وبزوتنەوەو كۆمه‌لگای كوردهواری ده‌گه‌ینێ.
پ ـ وەك دەبینین هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیار و مەترسیداردا تێپەر دەبێ، دۆخی هەرێمی كوردستان لە عێراقی داهاتوودا چۆن دەبینن؟
وـ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی باڵی كێشاوه به سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ئاشكرایه به‌شێكی به‌رچاوی به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران له كاروباری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مانكاتدا نه‌بوونی یه‌كگرتوویی و یه‌ك ده‌نگی له نێوان هێزولایهنە سیاسیه‌كان وه‌كو پێویسته. ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی ئێران له عێراق كۆتایی پێ بهێندرێ و ئه‌گه‌ر ته‌بایی و یه‌كریزی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان پێك بێت هه‌لومه‌رج باش ده‌بێ و ئه‌و قۆناغه سه‌خته تێ ده‌په‌رێنن.
پ ـ خەڵكی كوردستان لە ئێستادا تا چەند ئامادەن بۆ دەستپێكی قۆناغی نوێی خەبات ؟
وـ خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه له مه‌یدانی خه‌بات و روبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی دژی گه‌لیدا بوون، به‌ڵگه‌ش بۆ ئاماده‌یی خه‌ڵكی كورد به‌شداری كردنی چالاكانه له رێ و ره‌سمی نه‌ورۆزی ئه‌مسال و هه‌روه‌ها رێپێوانه‌كانی خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی كوردستان به دژایه‌تی رژیم و بۆ مه‌حكوم كردنی كوشتنی كۆلبه‌ران كه له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتداری رژیم وێنه‌ی ئه‌و نارهزایهنیانهن ده‌گمه‌ن بوون.
جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌موو كات له مه‌یدانی مقاومه‌تی شۆرشگیرانهن، ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجام بدرێ ئه‌وه‌یه كه‌هێزه سیاسیه‌كان میكانیزم و به‌رنامه‌ی دروستیان هه‌بێ بۆ رێبه‌ری كردن و پێشكه‌وتنی ئه‌م قۆناغه نۆێهی خه‌باتی گه‌لی كورد و رێبه‌ری كردنی جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتوو له ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری ئاخوندی.
پ ـ لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیەكی ناوچەیی و عەرەبی بە سەرۆكایەتی عەرەبستان پێكهات بۆ دژایەتی و بەرنگاربوونەوەی هەوڵەكانی رژێمی ئێران لە ناوچەكەدا، رای ئێوە لە پێوەندەدا چیە؟ ئایا ئێوە ئامادەن لەگەڵ ئەو بەرەیەدا دۆستایەتی بگرن؟
وـ پێكهاتنی هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌ك له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌رۆییه‌كانی رژیمی ئێران كارێكی باشه به‌و شه‌رته‌ی زیانی بۆ خه‌ڵكی ئێران به دواوه نه‌بێ. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم تا ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانیه به شێوه‌ی ره‌سمی و جیددی له دژی رژیمی ئێران پێك نه هاتوه، سازمانی خه‌بات پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات له چوارچێوه‌ی قازانجی گه‌لی كورد‌و له دژایه‌تی رژیمی ئێران و بۆ دامه‌زراندنی سیستمی دیموكراسی له ئێران.
به‌شی ( دیمانه )



دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





