له‌سه‌رهێل 49
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كونفرانسێك لەبارەی سیاسەتی نوێی ئەمریكا لەبەرامبەر رژیمی ئێران لە سەنای ئەمریكا

رۆژی پێنج شەممە 16ی سەرماوەزی 1396، لە هۆڵی كەندی سەنای ئەمریكا كونفرانسێك لە ژێر ناوی "سیاسەتی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پێ,ەند بە رژیمی ئێران: رێگەی بەردەم" بە ئامادەبوونی سەناتۆرە پلەبەرزەكانی هەردوو حیزب و كەسایەتیە دیارەكانی ئەمریكا بەرێوەچوو.
وتاربێژانی ئەو كونفرانسە بریتی بوون لە: نیوت گینگریچ، پاڵێوراوی سەرۆككۆماری و سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ژنراڵ جیمز جونز، یەكەم راوێژكاری نەتەوەیی دەوڵەتی ئوباما و فەرماندەی پێشووی ناتۆ، سەناتۆر بن كاردین سەرۆكی دیموكراتەكانی كۆمیتەی پێوەندیەكانی دەرەوە لە سەنای ئەمریكا، سەناتۆر جان بوزمەن سەناتۆری پلەبەرزی ئیالەتی ئاركانزاس لە مەجلیسی سەنا لە پارتی كۆماری، سەفیر لینكۆلن بلومفیلد بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كار وباری سیاسی و سەربازی.
كونفرانس لەلایەن دوكتور فیروزی دانشگەری لەلایەن رێكخراوی كۆمەڵی ئێرانیان لە ئەمریكا دەستی پێ كرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی كرد.
دوای ئەوە پەیامی ویدئۆیی سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت بۆ كونفرانس پێشكەش كرا.
ئەو سەناتۆر و كەسایەتیانەی لەو كونفرانسەدا بەشداریان كرد و پەیامیان دا، سپاسی هەوڵەكانی مقاومەتی ئێرانیان كرد بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێران، خوازیاری پشتیوانی لە خەباتی خەڵكی ئێران و مقاومەتی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی بوون، و داوایان كرد نابێ رێگە بدرێ رژیمی ئێران دەستی بە چەك و چۆڵی ناوكەیی بكات و پشتیوانی خۆیان بە بەرنامەی 10 مادەیی خانمی رەجەوی راگەیاند. هەروەها یدیكتاتۆریەتی ئاخوندانیان بە مەترسی بۆ سەر خەڵكی ئێران، خۆرهەڵاتی ناوەراست، مافی دەسەڵاتداری لە عێراق زانی و پێی یان وایبوو دەبێ بەربە رژیمی ئێران لە سوریە و لوبنان بگیرێ. دەبێ لەگەڵ خەڵكی ئێران و ئاڵترناتیوی دیموكراتیكی ئەو رژیمە پێوەندی بگیردرێ.
ڕێکه‌وت: 2017-12-09 14:44:55
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی