له‌سه‌رهێل 73
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
جێگری سەرۆكی پارڵمانی عێراق: ئەوەی لە عێراق بەدەست هاتووە بەرێنوێنی عەلی خامنەیی بووه

هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و جێگری سەرۆكی پارڵمانی عێراق لە كۆڕێكدا دەڵێ هێزەكانی رژیمی ئێران و پشتیوانیەكانیان بۆ عێراق شكستی بە دوو پیلانی گەورە هێناوە، یەكێكیان داعش و ئەوەی دیكە دابەشكردنی عێراق لە رێگەی گشتپرسی هەرێمی كوردستان.
لە كۆڕێكدا كە لە ئەنجومەنی ستراتژی بۆ پێوەندیەكانی دەرەوەی رژیم لە تاران بۆ ناوبراو وەرێخرابوو، ناوبراو تەئكید دەكاتەوە كە ئەو سەركەوتنانەی لە عێراق بەدەستهاتوون بە رێنوێنی عەلی خامنەیی رێبەری رژیم و عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بووە.
ناوبراو لە قسەكانی دا هەروەها ئیشارە بەوە دەكات كە لە رێگەی لاوازكردنی حەشدی شەعبیەوە پیلانگێری هەیە هەتا سەركەوتنەكانی عێراق بكرێنە ئامانج.
هومام حەموودی لەبارەی دەوری رژیمی ئێران لە عێراق دەڵێ سەركەوتنی عێراق بەسەر داعشدا بەهۆی ئێرانەوە بووە لە هەموو ئاستەنگەكاندا بۆیە لێرەوە تەئكید دەكەمەوە كە عێراق بەبێ ئێران هیچ نرخێكی نیە.
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لەسەرتای دەست پێكی شەری ئێران و عێراق لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دامەزرا بە مەبەستی نفوز كردنە نێو شیعەكانی عێراق و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا لە رێگەی بەكرێگیراوانی ئەو ئەنجومەنەوە دەیان كاری توندوتیژی دژ بە خەڵكی شارەكانی عێراق ئەنجام داوەو لە دوای ساڵی 2003ئەو قەوارە بووە جێبەجێكاری پیلانەكانی رژیمی ئاخوندی لە عێراق.
ڕێکه‌وت: 2017-12-09 16:17:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی